لە دڵداری بەس ناکەی

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 2 خولەک  515 بینین
کیژە کوردەی ڕەزاسووک
نەشیمل، نازدار، تازەبووک
گوڵدەم، باڵا نەونەمام
شیرین، خاوەنی ئیلهام
خونچەی باخ و کەژ و کۆ
وەنەوشەی دەم چەم و جۆ
بێریی کوێستانی زەنوێر
هەڵاڵەی بەرزی هەڵدێر
دڵداری بولبولی چەم
هۆی شادیم، لابەری خەم
بیزای گەدەشوێن و سەری لەندشوێن
نەرم و نۆڵ، ناسک و ڕەند
کەوی سەر کێوی قەندیلشوێن
خونچیل، خڕ و خۆڵ، نەشیمل
گەردن بەخاڵ، ڕەشئەسمەر
مل پڕ لە زێڕ و گەوهەر
ئەگریجە پەخش و هاڵۆز
شل و مل، دڵ پڕ لە سۆز
بەرموور، یاقووت و مەرجان
زوڵف شۆڕ، خەندە هەرزان
تاکەی وەک ئاسکی سڵ
ناگری لە جێیە مەنزڵ؟
دڵ پڕ لە عیشقی تۆیە
بۆت شێت و ڕەنجەڕۆیە
ڕوحمێ بە گریە و زارم
بە ناڵە و بە هاوارم
وەکوو پەروانە و شەم
دەوری چرای ڕووت دەدەم
سووتاندت سەر و ماڵم
نەتبوو بەزە بە حاڵم
بێ ئاگر هەڵپڕووزام
دەمکوژی، یانی ئازام
ڕازیم کە تیری ئەبرۆت
بیدەی لەم سینە بۆ خۆت
ئەو پەنجە نەرم و ئاڵە
بە خوێنی دڵ شەڵاڵە
چەند ڕۆڵە کوردی وەک من
بە داوی تۆوە مردن
وەک ئەو زوڵم و جەفایە
جوانیی تۆش بێ بەقایە
پیر و فەقیر و مەستم
بە تۆو بە دڵ ناوەستم
بۆیە بۆم نابیە نێچیر
ئەتۆ جوان و ئەمن پیر
دڵ تۆی دەوێ بە یاری
ئەتۆش لە دڵ بێزاری
کوردی بێ ڕەحم دیارە
کورد چاکەی پێ خەسارە
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» بەسیە تا کەی
لە دڵداری بەس ناکەی؟