بە یادی بەزمی دوێ شەو
لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
1 خولەک
438 بینین
ئەرێ ئەی سوورگوڵی سەر شاخ و ڕازم
دەوای جەرگی بڕوای پڕ لە ڕازم
دوو چاوی باز و پڕ ناز بەس بگێڕە
وەکوو کەو دیلی ئەو دوو چاوی بازم
وەرە مەیگێڕ لەبۆم تێکە قومێ مەی
ژیان تاڵ و غەریب و لانەوازم
هەناسەم پەرچەمی لادا لەسەر ڕووت
نەسیمی سوبحە، بۆ خەم چارەسازم
لە دووریی سەروی باڵای شۆخ و شەنگت
شەو و ڕۆژ دەس بە ئەژنۆ هەر دەسازم
بە تیری غەمزەیی ئەو دیدەمەستە
وەکوو مەجنون لە کێو و دەشت و ڕازم
وەکوو زوڵفی ڕەشت باریک و سەرشۆڕ
وەکوو ئەگریجەکەت شێواوە نازم
چ سەختە «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» هەڵکا بەبێ تۆ
گوڵم، هەر تۆی لە دنیادا نیازم