خانەوێران بووم لەسەر تۆ

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  599 بینین
ئەی ڕەقیب! با تەپڵی شادی لێ بدەم من دەم بە دەم
ئاسمانی بەختم ئەمڕۆ سافە بێ باران و تەم
ئەی گوڵی گوڵزاری ناز و عیشوە، ئەی ئارامی دڵ
ئەی شوعاعی ڕوومەت و سێوی مەمت دەرمانی خەم
خانەوێران بووم لەسەر تۆ، دین و دنیام دا لە دەس
تەن زەعیف و ناتەوانم، سەرنگوون و خوار و خەم
ئاو لە چاومدا نەما، خوێناوی ئەشکم بوو بە چۆم
لاشە بێ ڕووح کەوتووە، ئەی دڵبەری شیرین قەدەم
گەر بە سەد مەنزڵ لە تۆ دوور بم، دڵم پەروانەتە
ڕاستە پەروانە کە سووتاوە پەڕ و باڵی بە شەم
شەمعی کافووریت وەدەرخە، سینەیی مینا مەسەل
سا وەرە ئەی لالەڕوو ئەی ئاهوویی «بيت الحرمعەرەبی»
بەسیەتی ئەی شۆخ و شەنگی ڕۆمشوێن و ئێرانشوێن و یەمەنشوێن
بۆچی مەغرووری بە جوانی و دەوڵەت و ماڵ و حەشەم؟
تۆ وەکوو گوڵ نازک و زیبا و خۆشخاڵ و خەتی
بولبولی شەیدا منم، ناڵینە کارم دەم بە دەم
زینەت و حوسن و جەماڵت، عەقڵ و هۆشی لێ بڕیم
عاشقی ناز و نیگاتە، «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» خۆشخوانی چەم