سەروی خەرامان هاتەوە

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  753 بینین
ئەی ڕەفیقان موژدە بێ، سەروی خەرامان هاتەوە
بولبولی باغ و چەمەن خونچەی بەهاران هاتەوە
یاری نازدار و نەجیب و ڕووبەخاڵم خۆی نواند
قومری نێو گوڵزار و گوڵشەن یاری جاران هاتەوە
ئافتابی عالەم ئارا، ئاسکی چین و خوتەن
یوسفکەسی میسرە بە شەوکەت، ڕوو بە کەنعانشوێن هاتەوە
سوخمە ئاڵی، دیدەکاڵ، سیمینعوزار و دڵبەرم
با هەزاران ناز و عیشوە، گوارە لەرزان هاتەوە
چاو کەژاڵ، لامل بە خاڵ، ساحەب جەماڵ و خونچەدەم
مووکەمەر، شیرین نەزەر، شەمعی شەبستان هاتەوە
بۆ شەوی هیجران و دووری، کۆچی کرد کاروانی خەم
زوڵمەت و تاریکی لاچوو، ماهی تابان هاتەوە
شای شەکەرلێوان بە خەندە هاتە باخ بۆ گوڵچنین
ئەی برایان بوو بە خۆشی، گوڵ لە باخان هاتەوە
قافڵەی عەتر و عەبیر و سونبوول و ڕەیحان و گوڵ
شۆخەکەی ماچین و چین، کاکۆڵ پەرێشان هاتەوە
چاوەڕێ بوو «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» هەردەم وەکوو عەبد و غوڵام
سەد شوکر دیسان ئومێدی قەلبی بریان هاتەوە