ستایشی خودا

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 2 خولەک  675 بینین
بە ناوی خالیقی بەرزی تەوانا
بە ناوی ئەو کەسەی بەرزایی دانا
بە نێوی پادشای بێ میسل و وێنە
هەچی داویە هەمووی گەنجە و خەزێنە
بەنێوی نەشئەبەخشی دڵ لە سینە
خوداوەندێ هەوێنی گشت ئەوینە
خودای بەرز و بڵند و دەشت و ڕازان
خودای عیشق و ئەوین و سۆز و ڕازان
خودایەک دای بە ئادەم عەقڵ و تەدبیر
خودایەک بۆ هەموو داماوێ دەسگیر
خودایە تۆ بە لوتف و شەوکەتی خۆت
بە ئیحسان و جەلال و عیززەتی خۆت
بە یاسین و بە تاها، شاهی لەولاک
لە ڕۆژی مەحشەرا مەمهێڵە خەمناک
سەلات و هەم سەلام بڕژێنە خوارێ
وەکوو باران و ڕێژنەی دەم بەهارێ
بەسەر ڕوحی نەبی شاهی فتووحات
یەهود و گاوری کردن کش و مات
بەسەر بووبەکرکەس و حەیدەر، شێری شەرزە
عومەرکەس بوو ڕۆم و فارسی خستە لەرزە
حەیای عوسمانکەس لە دنیا نەبووە وێنەی
هەموو ژیرێ حەیای کردوە لە وێنەی
سوپاست گەر نەکەین زۆر ناسوپاسین
وجوودی تۆ بە لوتفی تۆ دەناسین
عەتات فەرموو بە ئێمە عەقڵ و زانین
کە نەتناسین گەلێ سپڵە و نەزانین
گوناهن زۆر و، لوتفی تۆ عەمیمە
بەسە بۆ ئێمە خوامان زۆر کەریمە
خودایە ڕوحمی تۆ زۆر بێ سنوورە
خەتام زۆرە خودایە لێم ببوورە
نەزان و ناتەوان و پیر و خەرفاو
چرووک و دوورە نوێژ، تاوان بە لافاو
«مرا نبود عمل جز جرم عصیانفارسی»
پەشیمانم پەشیمانم پەشیمان
بە حەققی ئەحمەد و ڕەوزەی شەریفی
بە چوار یاری مەکۆی دینی زەریفی
ببەخشە «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» بەدبەختی عاسی
کە غەیری تۆ کەسی دیکەی نەناسی