پێنجخشتەکی میرزا لەسەر شیعرێکی مەحوی

دڵداریی سۆفیگەرییانە
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 3 خولەک  461 بینین
لەگەڵ وەزعی زەمانە و بەختی بەد، دەعوا نەکەم چ بکەم؟
بە نەقدی ڕۆحی شیرین کولبەیێ سەودا نەکەم چ بکەم؟
وەکوو مەنسوورکەس تەنافێ بۆ سەرم پەیدا نەکەم چ بکەم؟
«بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم؟
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم چ بکەم؟»
لە گەنجینەی دڵم ڕوانی، کە ئایا نەقدی تێدایە
کە نەمزانی لە من زیادتر، ئەویش مەجنوونی لەیلایە
گوتی: سەرمایە و سوودم، هەموو ڕاجیع بە «مەولا»یە
«لە خەزنەی دڵمدا، هەر چی هەیە هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم چ بکەم؟»
موسەلسەل تاروپۆ، ئاڵاوی گەردنمە وەکوو ڕەشمار
جەفا و، جەور و، خەم و، میحنەت، بەڵا و فیرقەتی دڵدار
عەجەب داوێکە تووشی بووم تەلیسماتێکە زۆر دژوار
«لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟!»
خودا چ بکەم، لەگەڵ ئەم بەختە دوونە؟ چۆن بکەم چارێ؟
لە گەرداوی غەما غەرقم، نییە بۆ من مەدەدکارێ
چ میننەت؟ گەر سەر و ماڵم نەدەم ئەمڕۆ لە ڕێی یارێ
«لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کرد بە خاک پێی پیا نەنام جارێ
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟!»
وەکوو ئەهلی تەشەییوع دڵ، لە ماتەمدا عەزاپۆشە
بە بادەی ئەشک و حەسرەت، دائیما سەر مەست و مەدهۆشە
دەڵێ: زەهریش ئەگەر بێنێ؟ لە دەست ئەو شۆخە بینۆشە
«دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟!»
«لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟!»
بە مەعلوومی خەتابارم، کەلامم بۆیە لا «سمععەرەبی»
بە شێتم تێ مەگەن یاران، زەمانە ئاگر و شەمعە
لە ڕووباران تەماشا کەن! هەموو ئەشکی منە و دەمعە
«لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانیعولجەمعە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟!»
لەگەڵ دڵدا هەموو وەقتم، نیزاع و شۆر و ئاشووبە
گوتم: تۆ تاقەتی عەشقت نییە، حاڵێکی مەجزووبە
گوتی: شێتی، بڕۆ، دنیا خەراب ئاباد و مەخرووبە
«بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە!
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟!»
هەتا کەی، ئەی دڵی ڕیسوا، خەریکی مەسئەلەی نەحوی
تەماشای نوتقی شیرین و کەلامی شەهدی وەک «مەحویکەس»
دەفەرموێ: قیسمەتی عاشق، هەموو هەر شیوەنە «مەحو»ی
«ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحویکەس!
هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟!»