دڵداریی سۆفیانە

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  420 بینین
ئومێدم وایە ئەم جەژنە ئەمن خۆ بکەم بە قوربانی
سەراسیمەم بکەن، بەڵکوو بە تای زوڵفی پەرێشانی
لە پێناوی سەرم دانێم، نەوەک فرسەت نەدا گەردوون
هەتا جوزئی ڕەمەق ماوە، نەبم موجریم لە دیوانی
لە سەرچاوەی حەیات، گەر دەس کەوێ باوەڕ مەکە ئاوێ
لە کەوسەردا مەگەر قەترەی ببێ، وەک چای زەنەخدانی
لە غەواسان سوئالم کرد، بەهایی لولوء و مەرجان
دەڵێن ئەو خۆی دەزانێ قیمەتی لەعلی بەدەخشانی
بە شۆخیی خۆی ئەوەند مەغروور و سەربەست و دڵ ئازارە
خەیاڵی ناگرێ عاشق، دەکەونە دەست و دامانی
ئەسەف بەم تەرزە بێ ڕەحمی ئەگەرچی ڕەسمی مەعشووقە
بەڵێ وا چاک نییە قوربان کە دنیا هەر دەبێ فانی
لە دیوانی جەزادا چۆن، خەڵاسیت دێ لە ئاهی من
لە ڕەنگزەردی و زەلیلی من لە سووری جەرگی بریانی
دەبێ هەر خۆم بە ناچاری تەمەننای عەفووی لەیلا کەم
وەئیللا، زەحمەتە چارە لە عەدل و حوکمی یەزدانی
ئەگەرچی پیرە میرزاناسناوی ئەدەبی، ئەو دڵی هەر گەنجە پیر نابێ
ئیتر بۆچی بە ناحەق وا، ئەکەن لۆمەی بە نادانی