حەفیدانی دۆستی

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  564 بینین
تا کەی فەلەکی دوون! دڵی من هەر بە جەفا بێ؟
لەم موڵکە بە ئاشوبە، بە ئومێدی وەفا بێ
سەرداری سپاسندە لە میزانی حروفدا
مانەمدی سەری «سەحب»ە و شایانە کە شا بێ
هەر کەس کە عەدووی نەسلی حەفیدانی سەعیدە
یا ڕەببی هەموو وەقتێ، بەبێ عەیش و سەفا بێ
پەژمووردە دڵ و دیدە، بە ئەشک سینە بە ناڵین
مەحرووم لە شەفیعان و لە جەمعی خولەفا بێ
هەر کەس کە نەبێ، یار و مەدەدکاری حەفیدان
دووچار بە سەد عجز و کەدەر دەرد و سزا بێ
یا ڕەب بە حەق سوورەیی «تاها» و «تەباڕەک»
ڕووزەردی دوو دنیا و لە دیوانی خودا بێ
تا کەی دڵی بێچارەیی «میرزاناسناوی ئەدەبی» لە کەدەردا
ماتەمزەدە مەجروحی دەمی تیغی قەزا بێ