باب ٢١

لە کتێبی:
ئینجیلی موقەدەس
بەرهەمی:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 6 خولەک  607 بینین

1) و کە نیزیکی ئورشەلیمی بوون و هاتنە بەیت فاگی لەکن کێوی زەیتوونی، ئەو وەختی یەسووع دوو شاگردی نارد.

2) بە وانی گوت: «بڕۆنە ئەو دێیەی کە لە پێشتانە و جێ بەجێ ماکەرێکی بەستراو پەیدا دەکەن و جاشکێکی لەکنە ئەوی، ئەوانە بکەنەوە و بیانهێننە کن ئەمن.

3) و ئەگەر کەسێک چتێکی بە ئەنگۆ بڵێ، بڵێن: ڕەب موحتاجی وانە، وە جێ بەجێ ئەوان دەنێرێ.»

4) بەڵا ئەوە هەموو بوو هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ:

5) «بڵێن بە کچی سەهیۆن، ئەوەتا پادشای تۆ دێتە کن ئەتۆ حەلیم و سوار لەسەر کەرێک و لەسەر بێچووی ئوڵاغ.»

6) و شاگردان چوون و کردیان چلۆنێکی یەسووع بە وان ئەمری کردبوو.

7) و ماکەرەکە و جاشکەکەیان هێنا و جلیان لەسەر ئەوان دانا و ئەو لەسەر ئەوان ڕۆنیشت.

8) و بەشی زۆری خەڵکی جلی خۆیان لەسەر ڕێی ڕاخست و ئی دیکان لکانیان لە داران دەبڕی و لەسەر ڕێی ڕایان دەخستن.

9) و ئەو خەڵکەی کە لە پێش ئەوی دەڕۆیین و کە لە دوای دەهاتن دەیانقیژاند و دەیانگوت: هوصعنّاعەرەبی بۆ کوڕی داوود، مەمبارەک بێ ئەوەی کە بە نێوی ڕەب دێ، هوصعنّاعەرەبی دە بڵنداندا.

10) و کە وەژوور ئورشەلیمی کەوت هەموو شار شێوا و دەیانگوت: «ئەوە کێیە؟»

11) و خەڵکی کوتیان: «ئەوە یەسووع پێغەمبەرە لە ناسرەی جەلیلی.»

12) و یەسووع وەژوور هەیکەلی کەوت و هەموو ئەوانەی کە دەیانکڕی و دەیانفرۆت دە هەیکەلیدا دەری کرد و تەختانی سەڕافان و کورسیانی کۆترفرۆشانی وەرگێڕا.

13) و بە وانی گوت: «نووسراوە ماڵی من ماڵی نوێژ بانگ دەکرێ، بەڵا ئەنگۆ ئەوی دەکەنە ئەشکەوتی جەردان.»

14) و کوێران و شەلان هاتنە کن ئەوی دە هەیکەلیدا و ئەوانی ساغ کردەوە.

15) بەڵا وەختێکی کاهینانی گەورە و خوێندەواران ئەو عەجایبانەیان دی کە ئەو دەیکرد و ئەو منداڵانەی کە دە هەیکەلیدا دەیانقیژاند و دەیانگوت: هوصعنّاعەرەبی بۆ کوڕی داوود، ناقایل بوون.

16) و بە وییان گوت: «ئەرێ دەبیێی ئەوان چی دەڵێن؟» بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «بەڵێ. ئەرێ قەت نەتان خوێندووە لە زاری منداڵان و شیرخۆران شوکرت حازر کردووە.»

17) ئەوانی بەجێ هێشت و لە شاری وەدەر کەوت بۆ بەیتوعەنیا و شەوی لەوێ ڕابوارد.

18) و سبحەینێ زوو وەختێکی بۆ شاری دەگەڕاوە برسی بوو.

19) و دارە هەنجیرێکی لەسەر ڕێی دی و هاتە کن ئەوی و هیچی لەسەر ئەوی پەیدا نەکرد، بێجگە لە گەڵای تەنیا. و بە وی گوت: «لەوەی پاش هەتا ئەبەد قەت لەسەر ئەتۆ میوە نەبێ»، و جێبەجێ ئەو دارە هەنجیرە وشک بوو.

20) و کە شاگردان ئەویان دی مات مان دەیانگوت: «ئەو دارە هەنجیرە چلۆن جێبەجێ وشک بووە؟»

21) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر ئیمانوو هەبێ و شکێ نەکەن، نە تەنیا ئەو چتەی دارەهەنجیری دەکەن، بەڵا ئەگەر بەو کێوەی بڵێن: هەڵبگیرێی و دە بەحرێدا فڕێ بدرێی، وا دەبێ.

22) و هەر چی کە بە دوعای تەڵەب بکەن و باوەڕ بکەن وەردەگرن.»

23) و کە ئەو دە هەیکەلیدا هات و تەعلیمی دەدا، کاهینانی گەورە و پیرانی قەومی هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەی و کێ ئەو حیکماتەی بە تۆ داوە؟»

24) بەڵا یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «ئەمنیش تاقە قسەیەکی لە ئەنگۆ دەپرسم: ئەگەر ئەوی بە من بڵێن، ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.

25) ئەرێ تەعمیدی یوحەننا لە کوێ بوو؟ لە ئاسمانێ یان لە ئینسانێ؟» بەڵا ئەوان لەنێو خۆیان فکریان دەکرد دەیانگوت: «ئەگەر بڵێین لە ئاسمانێ، بە مە دەڵێ: دەنا لەبەر چی بە وی باوەڕوو نەکرد؟

26) بەڵا ئەگەر بڵێین لە ئینسانێ، لە خەڵکی دەترسێین چونکە هەمووان یوحەننا بە پێغەمبەر دەزانن.»

27) و جوابیان بە یەسووعی دا و کوتیان: «نازانین.» ئەویش بە وانی گوت: «ئەمنیش بە ئەنگۆ ناڵێم بە چی حیکماتێکی ئەوانە دەکەم.

28) بەڵا چی فکر دەکەن؟ پیاوێک دوو کوڕی هەبوو، و کە هاتە کن ئەوی هەوەڵێ کوتی: «ئەی ڕۆڵە بچوو ئەوڕۆ دە ڕەزێدا و کارێ بکە.»

29) ئەو جوابی دا و کوتی بەڵێ ئەی ئاغا و نەچوو.

30) و هاتە کن ئەوی دیکە و هەر وای گوت. ئەو جوابی دا و کوتی: نامەوێ، لە پاشان پەشیمان بۆوە و چوو.

31) کێهە لەو دوانە ئیرادەی بابی کرد؟» کوتیان: «ئی دوویەم.» یەسووع بە وانی گوت: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، کە ڕاداران و قاحبان لە پێش ئەنگۆدا وەژوور پادشایەتی خوڵای دەکەون.

32) چونکە یوحەننا بە ڕێی سداقەتی هاتە کن ئەنگۆ و بە وی باوەڕوو نەکرد. بەڵا ڕاداران و قاحبان بە وی باوەڕیان کرد، بەڵا ئەنگۆ دیتتان و لە پاشان پەشیمان نەبوونەوە هەتاکوو بە وی باوەڕ بکەن.»

33) مەسەلێکی دیکە ببیێن: ساحیب ماڵێک هەبوو کە ڕەزێکی چەقاند و پەرژینی دە دەوری وی گرت و چرزیکیدەقی نائاشکرا دە وێدا هەڵکەند و بورجێکی لێ دروست کرد و ئەوی بە ڕەزوانان ئەسپارد و سەفەری کرد.

34) و کە وەختی حاسڵ نیزیک بوو، خزمەتکارانی خۆی ناردە کن ڕەزوانان هەتاکوو حاسڵی وی بستێنن.

35) و ڕەزوانان خزمەتکارانی وییان گرت، یەکێکیان کوتا، یەکێکیان کوشت، یەکێکیان بەردەباران کرد.

36) دیسان خزمەتکارانی دیکەی نارد زیاتر لە هەوەڵان و دەگەڵ ئەوانیش هەر بەو جۆرەیان کرد.

37) بەڵا دە ئاخیرێدا کوڕی خۆی ناردە کن ئەوان، دەیگوت: «لە کوڕی من شەرمێ دەکەن.»

38) بەڵا وەختێکی ئەو ڕەزوانانە کوڕەکەیان دی دەنێو خۆیاندا کوتیان: «ئەوە میراتگرە، وەرن با بیکوژین و با میراتی وی زەوت بکەین.»

39) و ئەویان گرت، لە ڕەزیان خستە دەرێ و کوشتیان.

40) دەنا وەختێکی ساحیبی ڕەز بێ، دەگەڵ ئەو ڕەزوانانە چی دەکا؟

41) بە وییان گوت: «ئەو خراپکارانەی بە ئەزیەتێ هیلاک دەکا و ڕەزێ بە ڕەزوانانی دیکە دەسپێرێ کە حاسڵ دە وەختی خۆیدا بە وی دەدەن.»

42) یەسووع بە وانی گوت: «ئەرێ قەت نەتان خوێندووە دە کتێباندا، ئەو بەردەی کە بەننایان فڕێیان دا، ئەو بوو بە سەری قوڵنچکی. ئەوە لە لای ڕەب بووە و لە پێش چاوی مە عەجایبە.»

43) لەبەر ئەوەی بە ئەنگۆ دەڵێم: «پادشایەتی خوڵای لە ئەنگۆ دەستێندرێ و بە تایفەیەکی دەدرێ کە حاسڵی وی بێنێ.

44) و ئەوەی کە لەسەر ئەو بەردەی بکەوێ دەشکێندرێ، بەڵا لەسەر کێ کە ئەو بکەوێ، ئەوی ورد و خاش دەکا.»

45) و کە کاهینانی گەورە و فەریسیان مەسەلانی وییان بیست تێ گەیشتن کە دەر حەقی وان قسەی دەکرد.

46) و تەمایان بوو کە ئەوی بگرن بەڵا لە خەڵکی ترسان چونکە ئەویان بە پێغەمبەر دەزانی.