باب ٤

لە کتێبی:
ئینجیلی موقەدەس
بەرهەمی:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 3 خولەک  418 بینین

1) ئەو وەختی یەسووع بە ڕوح بۆ چۆڵی وەسەر بردرا هەتاکوو لە شەیتان تەجرەبە بکرێ.

2) و کە چل شەو بە ڕۆژوو ببوو، لە پاشان برسی بوو.

3) و تەجرەبەکەر کە هاتە پێش و بە وی گوت: «ئەگەر ئەتۆ کوڕی خوڵای: بڵێ کە ئەو بەردانە ببن بە نان.»

4) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «نووسراوە ئینسان نە تەنیا بە نان دەژی بەڵا بە هەر قسەیەکی کە لە زاری خوڵای وەدەر دەکەوێ.»

5) ئەو وەختی شەیتان ئەوی بۆ شاری موقەدەس برد و ئەوی لەسەر قوببەی هەیکەلی دانا.

6) و بە وی گوت: «ئەگەر ئەتۆ کوڕی خوڵای، خۆت باوێژە خوارێ، چونکە نووسراوە کە بە مەلایکەتانی خۆی دەر حەقی تۆ ئەمر دەکا و ئەتۆ لەسەر دەستان هەڵدەگرن نەبا پێی تۆ وە بەردێکی بکەوێ.»

7) یەسووع بەوی گوت: «دیسان نووسراوە ڕەب خوڵای خۆت تەجرەبە مەکە.»

8) دیسان شەیتان ئەوی بردە سەر کێوێکی زۆر بڵند و هەموو پادشایەتانی دنیای و جەلالی وانی بە وی نیشان دا

9) و بە وی گوت: «ئەوانە هەموو بە تۆ دەدەم ئەگەر بکەوی و سجدەی من بکەی.»

10) ئەو وەختی یەسووع بە وی گوت: «بڕۆ ئەی شەیتان چونکە نووسراوە دەبێ ڕەب خوڵای خۆت سجدەی بکەی و تەنیا بە وی عبادەت بکەی»

11) ئەو وەختی شەیتان ئەوی بەجێ هێشت و ئەوەتا مەلایکەتان هاتنە پێش و خزمەتی وییان دەکرد.

12) بەڵا وەختێکی بیستی کە یوحەننا تەسلیم کرابوو، بۆ جەلیلی چوو.

13) و ناسرەی بەجێ هێشت و هات و ڕۆنیشت دە کەفەرناحومێدا لە کن بەحرێ دە سەرحەدانی زیبولون و نەفتالیمیدا.

14) هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە کوتراوە بە دەستی ئەشعیا پێغەمبەر کە دەڵێ:

15) «وڵاتی زیبولون و وڵاتی نەفتالیم، ڕێی بەحرێ ئەولای ئوردن، جەلیلی تایفان.

16) ئەو تایفەی کە دە تاریکاییدا ڕۆدەنیشت ڕوناکایییەکی گەورەی دیوە و بۆ ئەوانەی کە دە وڵاتی و سێبەری مردنی ڕۆدەنیشتن ڕووناکایی هەڵاتووە.»

17) لە ئەو وەختییەوە یەسووع دەستی پێ کرد کە وەعز بکا و بڵێ: «تۆبەی بکەن چونکە پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

18) و کە لە کن بەحری جەلیلی دەگەڕا دوو برایان شەمعوون کە پیترۆس بانگ دەکرێ و ئەندرییاس برای وی دی کە تۆڕێکیان دە بەحری داویشت: چونکە تۆڕەوان بوون.

19) و بە وانی گوت: «لەدوای من وەرن و ئەنگۆ دەکەمە تۆڕەوانی ئینسانان»

20) و ئەوان جێ بەجێ تۆڕانیان بەجێ هێشت و وەدوای وی کەوتن.

21) و کە لە ئەوی وەپێش دەکەوت دوو برایانی دیکە یەعقووب کوڕی زەبدی و یوحەننا برای وی دی دە گەمێدا دەگەڵ بابی خۆیان زەبدی تۆڕانی خۆیان دەچنیەوە و ئەوانی بانگ کرد.

22) و ئەوان جێ بەجێ گەمێ و بابی خۆیان بەجێ هێشت و وەدوای وی کەوتن.

23) و دە هەموو جەلیلیدا دەگەڕا و دە کەنێشتی واندا تەعلیمی دەدا و ئینجیلی پادشایەتی وەعز دەکرد و هەموو نەخۆشی و هەموو دەردی لەنێو خەڵکی ساغ دەکردەوە.

24) و نێوبانگی وی وەدەر کەوت دە هەموو سورییەدا و هەموو نەخۆشان کە بە جوێ جوێ نەخۆشیان و دەردان ئەزیەتیان دەکێشا و جننداران و فێداران و ئیفلیجانیان هێنا کن ئەوی و ئەوانی ساغ کردەوە.

25) و جەماعەتانی زۆر لە جەلیلی و دیکاپۆلسی و ئورشەلیمی و یەهوودییە و لەولای ئوردن وەدوای وی دەکەوتن.