باب ١

لە کتێبی:
ئینجیلی موقەدەس
بەرهەمی:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 3 خولەک  972 بینین

1) کتێبی بە وەلەدبوونی یەسووع مەسیح کوڕی داوود کوڕی ئیبراهیم.

2) ئیبراهیم ئیسحاقی تەوەلوود کرد و ئیسحاق یەعقووبی تەوەلوود کرد و یەعقووب یەهوودای و برایانی وی تەوەلوود کرد.

3) و یەهوودا فارێس و زارەحی لە تاماری تەوەلوود کرد، و فارێس حیسرونی تەوەلوود کرد، و حیسروون ئارامی تەوەلوود کرد.

4) و ئارام عەمینادابی تەوەلوود کرد و عەمیناداب نەحشوونی تەوەلوود کرد و نەحشوون سەلموونی تەوەلوود کرد.

5) و سەلموون بوعەزی لە ڕاحابی تەوەلوود کرد و بوعەز عوبەیدی لە ڕاعوتی تەوەلوود کرد و عوبەید یەسسای تەوەلوود کرد.

6) و یەسسا داوود پادشای تەوەلوود کرد و داوود سلەیمانی لە ژنی ئوریای تەوەلوود کرد.

7) و سلەیمان ڕیحوبعامی تەوەلوود کرد و ڕیحوبعام ئەبییای تەوەلوود کرد و ئەبییا ئاسافی تەوەلوود کرد.

8) و ئاساف یەهووشافاتی تەوەلوود کرد، یەهووشافات یۆرامی تەوەلوود کرد و یۆرام عوزییای توەلوود کرد.

9) و عوزییا یوتامی تەوەلوود کرد و یوتام ئاحازی تەوەلوود کرد و ئاحاز حیزقییای تەوەلوود کرد.

10) و حیزقییا مەنەسسی تەوەلوود کرد و مەنەسسی ئامووسی تەوەلوود کرد و ئامووس یوشییای تەوەلوود کرد

11) و یوشییا یەکونیای و برایانی وی تەوەلوود کرد دە وەختی یەخسیری بابلدا.

12) و لە پاش یەخسیری بابل یەکونیا سیئەلتیئیلی تەوەلوود کرد و سیئەلتیئیل زێرۆبابلی تەوەلوود کرد.

13) و زێرۆبابل ئەبیهوودی تەوەلوود کرد، و ئەبیهوود ئیلیاقیمی تەوەلوود کرد و ئیلیاقیم عازوری تەوەلوود کرد.

14) و عازور سادووقی تەوەلوود کرد و سادووق ئیکیمی تەوەلوود کرد و ئیکیم ئیلیهوودی تەوەلوود کرد.

15) و ئیلیهوود ئیلیعازەری تەوەلوود کرد و ئیلیعازەر مەتتانی تەوەلوود کرد و مەتتان یەعقووبی تەوەلوود کرد.

16) و یەعقووب یوسفی تەوەلوود کرد. مێردی مریەمی کە لە وی یەسووع بە وەلەد بوو، ئەوی کە مەسیح بانگ دەکرێ.

17) دەنا هەموو سلسلان لە ئیبراهیم هەتا داوود چواردە سلسلەن و لە داوود هەتا یەخسیری بابل چواردە سلسلەن و لە یەخسیری بابل هەتا مەسیح چواردە سلسلەن.

18) بەڵا بە وەلەدبوونی یەسووع مەسیح وەها بوو، وەختێکی مریەم دایکی وی بە یوسف دەزگیران بوو، لە پێش ئەوەی کە هاتنە پێکەوە پەیدا کرا کە لە «روح القدسعەرەبی» ئاوس بوو.

19) و یووسف مێردی وی کە سادق بوو و نەیدەویست کە ئەوی ڕیسوا بکا دە فکردا بوو کە ئەوی بە دزی بەرەڵڵا بکا.

20) بەڵا وەختێکی ئەو لەسەر ئەوانەی فکر دەکرد، ئەوەتا مەلایکەتی ڕەب دە خەونەکەیدا بۆ وی ئاشکرا بوو، چونکە ئەوی کە دە وێدا هاملە بووە لە ڕوحولقدوسە.

21) و کوڕێکی دەزێ و نێوی وی یەسووع بانگ دەکا چونکە ئەو قەومی خۆی لە گوناحانی وان خەڵاس دەکا.

22) بەڵا ئەوە هەموو بوو هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کە لە خوڵا کوتراوە بە دەستی پێغەمبەر کە دەڵێ:

23) «ئەوەتا بیکرێک ئاوس دەبێ و کوڕێکی دەزێ و نێوی وی عەمانوئیل بانگ دەکەن.» کە بە تەرجەمە مەعنایە، «خوڵا دەگەڵ ئەمە»

24) و کە یوسف لە خەوێ هەستا چلۆنێکی مەلایکەتی ڕەب بە وی ئەمری کردبوو کردی و ژنی خۆی قەبوول کرد.

25) و ئەوی نەناسی هەتا کوڕەکەی زابوو و نێوی وی یەسووعی بانگ کرد.