حەسەن گاڕەش
لە کتێبی:
            دیوانی میرزا غەفوور
        بەرهەمی:
                میرزا غەفوور (1870-1938)
        
             1 خولەک
             1037 بینین
        
        
    داد لە دەس چەرخی دەنی، ڕەفتاری هەر کینە و غەشە
وەزعی دەوران دون پەرستە، هەر خەریکی گەردەشە
کەس نەکا مەنعم، ئەگەر هەرچی بڵێم: حەققم هەیە
چی لەگەڵ چەرخی دەنی کەم وا لەئیم و ڕووڕەشە
ڕوشتەی سەبرم لەدەس چوو، تاقەت و هۆشم نەما
چونکە ئێستا بۆ تەماع و چیڤە، عالەم چاوەشە
سەیری کەن، ئێستا لە جێی حوکماتی بابەکری سەلیم
ساحیبی ئەحکامی مەعموورە حەسەن مانگا ڕەشە
ساقتی ئاداب و تەرتیب و مەداری عەقڵ و خوون
وا دەبن باعس بە سەودای ئەم نزاع و قەرقەشە
دیگەرێ مەئمووری تەرسیم و مەتاع و تووتنە
ئەو ئیکنجە نمرەیی ئیسمی ڕەسوڵە مامەشە
زیندەگی بۆ من حەرامە چۆن قەبوڵی کا دڵم
حەق بە ئیمان ڕامبوێرێ نامەوێ من ئەم بەشە
حاشا لیللا کەس نییە، بۆ ڕێی حەق و ئەحیایی دین
جوملە بۆ سووئی ئەمەل ئەز یەک دیگەر لەشکر کەشە
عالمێ ئاسیمە و حەیران و ماتەم کەش بووە
میللەتی ئیسلام بە جارێ غەرقی گەرداوی هەشە
کەس نەڵێ «میرزاناسناوی ئەدەبی» بە ناحەق ئەم قسانەی کردووە
سەیری چەرخی دوون پەرست کەن گورگ و مەڕ هامباوەشە