مبحث الخوارق

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 3 خولەک  846 بینین
خەواریق شەشن، تەعدادی بکەم
ئیرهاس، موعجیزە، کەرامەت سێیەم
مەعوونە چارەم، ئیهانە پەنجەم
ئیستیدراج ماگە ئەویچە شەشەم
بەحسی ئەقسامان گشت مەلالەتە
مەتڵەب موعجیزە یا کەرامەتە
شەرحی ماهییەت کریا بۆ هەردوو
لە بەعزێ ئەفراد کەرامەت بدوو
وەک تەیکردنی مەسافەی تەویل
لە زەمانێکی کۆتادا و قەلیل
زوهووری لیباس تەعام و شەراب
وەختی زروورەت حاجەت بە ئەسباب
«طيران فی الهوا و مشی فی الماعەرەبی»
هەر وەکوو کەلام جەماد و عەجما
وەک زیکری قەلبی بەل ئەجزائی گشت،
بەل ماسیوائی عالەم دەور و پشت
بە لەفزی فەسیح سەریح ئاشکار
بۆ ئەهلی سەفای «سلطان الٲذكارعەرەبی»
لە «مەدینەشوێن»وە و جێ لەسەر مینبەر
جەیش لە «نەهاوەند» ڕوئیەت بۆ «عومەر»
سەمعی «ساریە» بۆ خیتابی ئەو
جەرەیانی «نیل» بە کیتابی ئەو
وەک شوربی «خالید» سەم وە بێ زەرەر
ئەمسالی ئەمە نایێتە دەفتەر
شوهرەتی زوهوور کەرامات چووگە
نزیک بە زوهوور موعجیزات بووگە
چە عەجەب ئینکار ئەهلی نەفسانی
خۆی نەیبوو تۆیچی هەر وەک خۆی زانی؟!
لەو شەخسە زوهوور کەشف و کەرامات
موشتەبیهـ ناوێ دەگەڵ موعجیزات
نەبی و وەلی فەرقیان نەوێ
یا خەیر ئەنبیا وەقعیان نەوێ
وەلی کەی دەعوای نوبووەتی کرد؟
یا ئیستیقلالی کەی لە دڵ ئاورد؟
ئەو زوهوورە ئەر مولاحەزە کەی
موعجیزەش نیسبەت بە ڕەسوولی خۆی؛
ئەو ڕەسوولە چەند بوڵەند مەرتەبەس
لە ئوممەتیدا شەخسێکی وا هەس؟
ئاخر یەکێکە لە ئوممەتی ئەو
تابیعی ئەحکام شەریعەتی ئەو
بۆ ئەو شەخسیچە فەزلی جەلییە
زاهیر دەوێ پێی ئەمە وەلییە
ئەگەر بێت بکا دەعوای ئیستیقلال،
موتتەبیع نەوێ، کەوتگە زەلال،
کەشف و کەرامات بنێ ئەولایێ،
بۆی ویلایەتیچ هەرگیز بۆی نایێ
«والحاصلعەرەبی» ئەمری خاریق بۆ عادەت،
بە نیسبەت ئەباڵ ساحیب نوبووەت
موعجیزەس، ئایا لە خۆی کا زوهوور
یا لە ئوممەتی یەکێ بەو دەستوور
بە نیسبەت ئەباڵ وەلی کەرامەت
نییە لەگەڵی دەعوای نوبووەت
بەڵ ویلایەتیچ ئیددیعا ناکا
ئیزهاری خاریق تەمەننا ناکا
بەڵکوو وەلی هەس، هیچ شوبهەی نییە
خۆیچی نازانێ کە خۆی وەلییە
«يعرفونهعەرەبی» نەک بۆ ئەوانە
«لا يعرفُهُمعەرەبی» لیباسیانە
بۆ وادی «طویعەرەبی» بێ نەعلەین دەڕۆن
چی پێ کەن کەشفی کەونی کەفشەکۆن؟
بە شەرعی لەلای ئەهلی دیرایەت
کەرامات نییە شەرتی ویلایەت
شەرتی پاکییە لە گشت ڕەدییە
ئیتتیباعی شەرع موحەممەدییە