ئەهلی فەزڵ ئارام و ڕووناکی نە شەو ئەسڵا نە ڕۆژ
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
1388 بینین
ئەهلی فەزڵ ئارام و ڕووناکی نە شەو ئەسڵا نە ڕۆژ
بۆ نییە و نابێ، کە ئەمڕۆ ڕۆژی نائەهلانە ڕۆژ
فەزڵ و جەوهەر بۆتە نەقس، ئەم ئەهلە بۆیەم فەسڵ ئەکەن
سەگ زوبانی دەردەکێشێ، چ بووە، چی تاوانە ڕۆژ