تەبخاڵەیەکی جوان و لە غایەت بەدەر لەزیز

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  1286 بینین
تەبخاڵەیەکی جوان و لە غایەت بەدەر لەزیز
دەرکەوتووە بە تەب لە چەنەی دولبەری عەزیز
وەک سێوی زیوی لەعل تیا تەعبیە کراو
یا تۆپی گوڵ کە غونچەیەکی دەربچێ لە ڕیز