خوڕڕەم نییە بێ گوڵت بەهاری عومرم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  291 بینین
خوڕڕەم نییە بێ گوڵت بەهاری عومرم
پەژموردەیە بێ تۆ لالەزاری عومرم
سێڵاوی سورشکم لە غەمت وا هەڵسا
وێران بوو بناغەی دیواری عومرم