لەم کووچەیە دڵ ڕەنگی تەسەللا ئەگرێ

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  231 بینین
لەم کووچەیە دڵ ڕەنگی تەسەللا ئەگرێ
داغی لە سیاهخانەی لەیلا ئەگرێ
نەززارە و حوسن ساحێبی ئەسراران
عاشیق دڵی وەک تووڕە تەجەللا ئەگرێ