چەند تەرکیببەندێکی تر لە عەشقا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
5 خولەک
498 بینین
غوبارێکی ئالوودە دامانی تۆم
لە گوڵزاری جان خاری بوستانی تۆم
نیگاهـ تا سەری زولفی تۆی ڕشتە بوو
لە کەونەین جەمعم پەرێشانی تۆم
لە ساقی منەت نابەم ئیتر لە مەی
کە مەستی دوو چاوانی فەتتانی تۆم
لە چاوم منەت بۆ نیگاهەم نابەم
بە دیدەی نیهانیمە حەیرانی تۆم
بە دەورانی باڵای تۆمە تەواف
وەکوو توڕڕە و زولفی پێچانی تۆم
وەکوو شەونمی ڕوویی گوڵ ئینتیزار
لەبۆ سوبحی خورشیدی تابانی تۆم
نیشانەی گوزەرگاهمە خوێنی دڵ
جگەر پارەی تیری موژگانی تۆم
ئەگەر بێ وجوودم ئەگەر خاکسار
غوڵامی سەفی بادەنۆشانی تۆم
ئەگەر خادیمم، کافرم هەرچی هەم
خەرابی خەراباتی مەستانی تۆم
سەری کوی تۆ مەنزڵ و ڕێگەمە
وەکوو حەلقە دەرگاهی تۆ جێگەمە
بەندی دووەم
ڕوخ و زولفی تۆ سوبح و شامی منە
نیگاهـ نەشئەخیزی مەدامی منە
تەجەللای حوسنت لە دڵ بوو زهوور
جیهان و دوو عالەم بە کامی منە
ئەجۆشێ مەی کفر و دینم لە دڵ
بە یادی جەمالت لە جامی منە
هەوایێ لە دیر و حەرم دی سەحەر
لە نەشئەی مەدامی دەوامی منە
هەڵئەفڕی لە دڵ مورغی ئەسراری حەق
هووەیدا لە جۆشی کەلامی منە
لە ساغیر ئەدا شوعلە مەی میسلی شەمع
کە پەرواتە گەردۆش بە جامی منە
لەبەر بێ نیشانی نیشانم کە بوو
تەلیسمی محەببەت بە نامی منە
لە گوڵشەن من و ساقی و جامی مەی
مویەسەر بوو دونیا بە کامی منە
گوتم گریەی دڵ بە مەستی چییە
گوتی خەندەی لەعل فامی منە
لە دڵ ناڵە مەستانەیە هەر سەحەر
وەکوو گەنجی وەیرانەیە دێتە دەر
بەندی سێیەم
بە یادی تۆ بوو ماهتابی سەحەر
بووە پەنبەی زامی داغی جگەر
چە فەیزێ بوو ئیمشەو لە جۆشی جنوون
خەیاڵت چە شۆرێ بوو بۆ مەغزی سەر
بە حەلقەی دوو زولفت کە ساکین بوو دڵ
ئومێدی خەڵاسی نییە بێتە دەر
لە ڕێگەی محەببەت خەبەردار ئەبی
کەسی لەحزەی بوو لە خۆی بێ خەبەر
لە خەندەی لەبی لەعلی تۆ زەوقی دڵ
لە ڕەمزی کەلامت بوو وا پڕ شەکەر
لە غەیری تۆ هەر کەس نیگاهـ کا بە کەس
لە حوسنی سەعادەت ئەبێ بێ خەبەر
لە ناڵەی «نەی» و نەغمەی «نای»زەن
لە جۆشی دەروونم ڕووانی شەکەر
ئەگەر زەوقی عەشقت نەچێژێ یەکێ
لە نەغمەی نەی و بەزمی مەی بێ خەبەر
شەو و ڕۆژی یەکسانە ئەم کیشوەرە
کەوا تێکەڵن ئافتاب و قەمەر
لە ئیقلیمێ کە تەماوییە ڕوویی من
لە بەحری فەنا تێکەڵە جویی من
بەندی چوارەم
بە تیری خەدەنگ و بە ئەبرۆی کەمان
وجوودم نەما گەر نەبێتە نیشان
لە فەیزی نیگاهێکی وا مەحرەمم
لە گوڵزاری جان ڕێم ئەدا باغەوان
لە ڕێی مەقسەدی کەعبەی کویی یار
نیشانێکی مەعلوومە بۆ تالیبان
لە هەر خەتوەیێ دێ سەدایی جەرەس
لە ڕیگا لە دونبالەی کارەوان
لە جۆشی دەروونم شەرەر سەر ئەکا
ئەمە ئاگری عەشقە نابێ نیهان
لە سامانی تەهی بێ سەری ئەیمەنە
لە ئافاتی دەوران و فیتنەی زەمان
ئەمینم لە جەردە و لە حیلەی دزان
کە فەقرم لە ماڵا بووە پاسەوان
بە هەرزانی مەکڕە شەرابی عەقیق
کە پرتەو ئەدا نەشئە ڕەتڵی گران
لە دەشتی جنوون مەشقی وەحدەت کە
سیەهـ خانەی لەیل و ڕێگەی ڕەوان
لە دڵدا بە تاڵان چوو سەبر و شەکیب
بە دوو نەرگسی چاوی جادوو فریب
بەندی پێنجەم
لە زوڵماتی شەو لابدەی گەر حیجاب
ئەدا پرتەوی شوعلەی ئافتاب
بە توندی ئەکا دولبەرم گەر خیتاب
گەهی لوتف و گاهـ قەهر و گاهێ عیتاب
وەها ڕەنگە موژگان بە خوێنی جگەر
میسالی خەنە و پەنجەی ئافتاب
لە مەوجی هەوا قەترە خاڵی کە تۆ
بە دەریا ئەبێ موتتەسیل وەک حوباب
ئەکا مەنعی قەترە لە دەریا هەوا
مەسەل هەستی بۆ وەسلی دولبەر حیجاب
لە فەیزی حزووری بۆ حوسنی ئەدەب
بووە گوێ هەموو عوزوی من بۆ خیتاب
وەکوو شیر و شەکەر بە یەک تێکەڵن
عیتابی میسلی قشر و لوتفی لوباب
چە بەزمێکە ئەمڕۆ لە گۆشەی چەمەن
بە ڕووی شاهید و ساقی و هەم شەراب
لە ساغیر ئەدا پرتەوی دەم بە دەم
گەهێ ئافتاب و گەهێ ماهتاب
ئومێدێ مەبەستە بە ئاو و بە خاک
گریبان مەکە تۆ لە غەم چاک چاک
بەندی شەشەم
ئەچێ ناڵەی من سەحەر بۆ فەلەک
ئەگرین بە ئەحواڵی زارم مەلەک
دڵی زامدارم لەگەڵ لەعلی تۆ
لە هەر خەندەی حەقییە بیکەی نمەک
زەڕی خالیسم من لە عەشقا ئەگەر
بکەی ئیمتیحانم بە ڕووی محەک
لە سەفحەی دڵی کیسرەت ئاساری خۆم
بە یادی تۆ نەقشی ڕوویم کردە حەک
بەبێ تۆ ئەگەر بمدەنێ نامەوێ
وەرای سەما تاکو پشتی سەمەک
ئەکەم قیسمەتی من لەگەڵ تۆ بە عەدل
تۆ بۆ من هەموو مڵکی کەونەتین «لكعەرەبی»
بەسەر شانمە باری عەشقی چە باک
کە لێی عاجیزن شاخ و ئەرز و فەلەک
بە حوسنی تۆ ئادەم کە بۆ جیلوەگەر
بووە سەجدەگاهی عموومی مەلەک
حەیاتم مەماتە بەبێ ڕووی تۆ
کەوا بەستەی ئاوە ژینی سەمەک
لەسەر دڵمە داغی نیگاهی چە داغ
چراخانە ئایینە خانەی چراغ