لەم حەلقەی دڵی دێوانە ئەلەرزی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  262 بینین
لەم حەلقەی دڵی دێوانە ئەلەرزی
بەم پرتەوەی شەمعە پەروانە ئەلەرزی
ئەم خانە خەیاڵی تۆ خەلیلە لە دڵمدا
بەم هەیبەتەوە سەد بت و بتخانە ئەلەرزی