ڕووناکی شەو لەو خەڵوەتەدا جورمی قەمەر بوو

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  424 بینین
ڕووناکی لەو خەڵوەتەدا جورمی قەمەر بوو
بۆ داغی جگەر پەنبەیی مەهتابی سەحەر بوو
بەم ناڵەیی نەی، مەغزی سەرم پڕ بوو لە سەودا
زەوقم بە جودا لەم خەبەرە پڕ لە شەکەر بوو