ڕازیبوون بە کەم لەززەتی زۆرە
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
786 بینین
خەلعەتی شاهی قەناعەت بووە تاج و کەمەرم
وەچە خشتێکە لە نەرمی بووە بالینی سەرم
ئەتڵەسی شاهییە ئەم جامەی پەشمینەی من
چەشنی دیبا و حەریرێکە پەڵاسی لەبەرم
بێ سەر و پایی من مایەی دڵشادیمە
نە غەمی بۆنی کولاهم نە غەم و ترسی سەرم
گەرچی من موحتەزەرم تۆ بە حەقارەت مەکە سەیر
چە جەلالێک و سروورێکە کەوا موحتەزەرم
کونجی عوزلەت، بە قەناعەت لە جیهان ئازادی
بێ کولاهی بووە خادیمناسناوی ئەدەبی بە سەر و تاجی سەرم