چەند ساڵە دڵم پڕ خەفەت و زار و ئەلیما

پێنج خشتەکی عاجز لەسەر شیعری «ڕاجی»
لە کتێبی:
دیوانی عاجز
بەرهەمی:
عاجز (1929-1967)
 2 خولەک  721 بینین
چەند ساڵە دڵم پڕ خەفەت و زار و ئەلیما
بۆ وەسلی قەدی سەروی لە نێو باغەوە دیما
ئیمڕۆ کە لە مەیخانە سروورێکی عەفیما
ساقی وەرە تۆ پڕ کە پیاڵە سەر و سیما
«قد صرت علی الباب فقيراً ويتيماعەرەبی»
هەرچەند کە لە گوڵزاری ئیڕەم بێ بەش و دوورم
لەو خوڕڕەم و بەزم و تەڕەبە زار و حسوورم
گەر بمکوژی ڕازیمە کە من تالیبی نوورم
بۆ ڕۆژی قیامەت لە هەموو جەورێ ئەبوورم
«إن جئت إلينا بلآلیك نعيماعەرەبی»
فەوتاوە بۆ نارنجی تەڕی گوڵ بە دەمت مرد
مەفتوونە بە چاوت دڵەکەم پڕ ئەلەمت کرد
لەم حاڵەتە پیر بوویمە مەڵێ بۆچی کەمت کرد
عومرێکی درێژم بە هەبا سەرفی غەمت کرد
«فانظرنی لأن كيف تری العظم رميماعەرەبی»
وەک بولبولی حەیرانە لە دەوری گوڵی پێچەت
یاخۆ وەکوو پەروانە لە عیشقی ڕوخ و چۆچەت
نابینی چە جەورێکی بە من دا سەر و پێچەت
کەوتوومەتە ناو داوی بەڵای زولفی بە پێچەت
«وكلت علی الله حسيباً و كريماعەرەبی»
ئەو قامەتە وەستاوە دەڵێی سەروە لە گوڵزار
ئەو جەبهەتە وەک مانگی لە ئاسمانە بە ئەنوار
ئەو لێوە کو گوڵ غونچە منی کوشتووە یەک جار
ئەو نەرگسە شەهلایە ڕفاندوویە دڵی زار
«لا تقبل عيناك مع القلب قسيماعەرەبی»
ئافات و بەڵا گشتی لە ناوی تۆ بەدەرکەوت
تاڵانی دڵان بۆ قەدی لاولاوی تۆ هەرکەوت
ڕوو زەردی گوڵان وا لە گوڵاوی تۆ بەدەرکەوت
سەرچاوەیی کەوسەر کە لە چاوی تۆ بە دەرکەوت
«من قاد لِعَينَيك فقد صار نديماعەرەبی»
«عاجزناسناوی ئەدەبی» کە ئەسیرە بە ڕوخ و پەرچەمی تاتات
جارجار کە دەکا مەیلی لەبی لەعلی شەکەر خات
موشتاقە لە بۆ وەسلی قەدی لاو و شەهەنشات
«راجیکەس» بە هەموو دەم کە دەسوتێ بە تەماشات
«فارحَمهُ مِنَ اللهِ وَواصله زَعيماعەرەبی»