لە سایەی قامەتی سەروی تو ئیستیغنای لە سێبەر بوو
لە کتێبی:
دیوانی عاجز
بەرهەمی:
عاجز (1929-1967)
2 خولەک
675 بینین
لە سایەی قامەتی سەروی تو ئیستیغنای لە سێبەر بوو
دڵی بولبول لەبەر سونبول بەسەر باغی گوڵان هەر بوو
لە میحنەت دەرچوو بێ زەحمەت بە ئاوی ڕەحمەتت تەڕ بوو
خودا ڕەحمی بە حاڵم کرد ویسالم بۆ مویەسسەر بوو
بە شوعلە و شەعشەعەی ماهم هەموو عالەم مونەووەر بوو
گوشادی کرد دڵی ناشاد بە شادی شاغیلە جانا
بە سافی پڕ سەفا مەی ساف دەنۆشی وا لە مەیخانا
دەمێ شەربەت دەمێ ڕوئیەت دەمێ ئاهەنگ و سەیرانا
لە موستەشفای ویسالی یار شیفا هێنانی دەردانا
بە ڕۆژی جەبهەتی ئەو ڕەونەقی ڕووی ڕۆژ موحەققەر بوو
لە تاریکی شەوی زولفی بیحەمدیللاە چراغم بوو
کە ڕۆژی ڕووی تلووعی کرد بە یەک لەحزە فەراغم بوو
لە باغی پڕ هەناری یار شیفای قەلبی نەساغم بوو
بە قەترەی ئاوی گوڵ بولبول دەڵێ تازە دەماغم بوو
ژیانی جاویدانم بوو جینانم بوو موسەووەر بوو
(تَعَالَی اللهعەرەبی) چە عیدێکە و عید لەم وەعدە چەند دوورە
بە خەندەی زار لە ناو گوڵزار لە زار ئازاد و مەسڕوورە
دڵی مەجنون گوڵی لەیلا لە ئینعامی بە سەد جوورە
لەببی غونچەی وەکوو پشکفت بە عەینی وەک گوڵ و نوورە
بە گوفتار دانی مرواری لە ئەستاری موئەببەر بوو
هەتا دەمری لە شوکری شەکری لەشکرکەش بە ئەی قومری
بە سەبری شوکری ئەمری عوسری ئاخیر هەر دەبێ یوسری
وەکو من جن مەکە پێشڕەو نە وەک لێت ون دەکا فیکری
کە ڕێگەت زاهیرە ئاخیر لە خاتیر مەینە سەر ستری
دەزانی خوێنی زین و مەم لەبەرچی بوو موهەددەر بوو
حەقیقەت گەر حەقیقەت بێ تەریقەت حەققە ئەی دڵبەر
کە کافی و شافییە و وافی سەفایە بۆ دڵی موفتەر
موریدی شەنگەبێری قامەت و سەیدی ڕوخی ئەسمەر
دیارە هەر منم مەفتوون بە زولف و پەرچەمی ئەحمەر
بەڵام تۆ بێ موبالاتی لە بۆیێ دڵ موکەسسەر بوو
بە حوزنی عاجزناسناوی ئەدەبیی عاجز زەبوون و زێدە سوتاوە
نەخۆشی و جۆشی ڕووپۆشی دەماغ و هۆشی تێک داوە
بە مەیلی مەیلی لەیلی مائیلە مەیلی بە گشت لاوە
لەسەدری سەدری مەحڕووم بوو کە هەوری زولفی داداوە
لە نووری نەوری نارنجی بە دەوری خوێن موقەتتەر بوو