عقدالعقائد
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
13 خولەک
3824 بینین
مەسئوولمە ئیعانە لە وەههابی موستەعان
هەر لەو دەکەم سوئال و دەکەم حەمدی ئەو بە جان
تەوفیقی لێ تەڵەبمە بکەم خدمەتێ بە دین
مەئموولمە خولاسەی أماليعەرەبی بکەم بەیان
چەند گەوهەرێ لە جوهرةعەرەبی زەم بەو لەئالییە
نەزمی بکەم بە کوردییەکی سیرفی جوملە زان
هەم یادگاری ئەهلی کەماڵ و ئەحیببە بێ
هەم ڕەهنوما بەوانە کە بێ عیلمن و نەزان
یا ڕەب قوبووڵی کەی لە کەم، ئەم خدمەتە کەمە
لەم زەڕڕە موورە لاقە کولێ زۆرە ئەرمەغان
بەم لاقە کوللە بۆیە تەماداری جەننەتم
بۆ خۆم و بۆ ئەوانە بە دڵ لەم عەقیدەدان
کارم لەگەڵ کەریم و کەریمە بەها نەجۆ
دا هەوری ڕەحمەت و کەرەمی بێتە داڕژان
لەو هەورە هەڵڕژێ بە ئەبەد لێزمەی سەلات
سەر قەبر و جیسم و ڕۆحی نەبی آخر الزمانعەرەبی
ئەمما لە بەعدی حەمد و سەلات، ئیکە نەوبەتی
مەتلەب ئیفادە کردنە بۆ جەمعی تالیبان
واجب لە سەر جەمیعی موسوڵمان و موئمینە
باوەڕ بکەن بە دڵ، چ خەواس و چ عامییان...
زاتی خودا، کە خالیقی ئەکوانە، هەر بووە
یەعنی قەدیمی موتلەقە بالذّات و بالزّمانعەرەبی
واجب بە زاتە، بوون و وجوودی لە خۆوەیە
فەردێکی مونفەرید بە بەقا و هەمیشە مان
ڕێگەی نییە بە سەریەوە قطعاًعەرەبی فەنا، عەدەم
شەو قەت دەگاتە خدمەتی شەمسی زیا فشان!
خۆی و هەموو سیفاتی کەمالی بووە و هەیە
دەشبێ ئەزەلیەتی ئەبەدیەت دەدا نیشان
کەس پرسی ئەو سیفاتە، بڵێ تۆ: حەیات و عیلم
سەمع و بەسەر، ئیرادە و قودرەت، کەلامدان
ئیدارکی زەوق و لەمس و شەمی بۆ قەرار ئەدەن
بەعزێک و بەعزە مونکیر و بەعزێ لە وەفقەدان
زید و مونافی ئەم سیفەتانە مەحاڵە بۆ
ئەو خالیقە کە ڕاگرە بۆ موڵکی كُن، فَكانعەرەبی
ئەو حەیی و ئەو عەلیم و سەمیع و بەسیرە، ئەو
قادر، مورید و هەم موتەکەللیم بلا لسانعەرەبی
زیندوو و بە دانش و شنەوا و بە بینشە
ساحێب تەوان و خواهیشە، گۆیا بە هەر زوبان
بشزانە خێر و شەڕ بە ئیرادەی ئەوە هەموو
ڕازی نییە فەقەت بە خراپە و شەڕ و زیان
بۆ عەبد و بۆ عەمەلیەتی خولقندە ئەو، ئەوە
تەوفیقی دا بە ئێمە و خەزلانی دا بە وان
خالیق یەکێکە، کاسیبە عەبد، ئەم پەڕ ئەو پەڕە
ئیفراتی ئیعتیزالی و تەفریتی جەبرییان
وارید بووە لە شەئنی قەزا و قەدەر حەدیس
باوەڕ دەبێ ببێ بە وجووبی بە هەردووان
زاتی خودا سیفاتی نە عەینە نە غەیری زات
بێ ئەم سیفاتە قەت نەبووە و قەت نییە بە ئان
ناوی خودا بە شەیء و بە زات هەر دەبەی ببە
ئەو زاتە نا کە دەوری گرێ شەش جیهە و زەمان
وەقت و زەمان و حاڵ و جیهەت حادیسن هەموو
خالیق قەدیمە ئەڵبەتە، موستەغنییە لەوان
غەیری نییە، بە عەینی موسەمما بزانە ئیسم
با سبِّحِ اسمَعەرەبی قەومی موعانید بکەن ڕەوان
زاتی خودا نە جەوهەر و جیسمە، نە کول و بەعز
بێ چوون و بێ چگۆنە، مونەززەهـ لە ئەین و ئان
حادیس نییە، قەدیمە، کەلامی خودا بە حەق
دەم بۆ حەدەس بە ناحەق ئەبەن ضالّعەرەبی و گومڕەهان
باوەڕ ببێ خودا کە لەسەر عەرشە موستەوی
ئەمما بە ئیستیوایەکی بێ چۆن و کەس نەزان
هەر ئایەت و حەدیسێ شتێکی تیا ببێ
بتخاتە شوبهە، جوابتە بێ چوونی و چونان
وەک عەین و وەجهـ و سوورەت و ئەنگوشت و دەست و پێ
وەک نەفس و وەک نزوولی هەموو شەو لە ئاسمان
تەنزیهـ ئەکەن سەلەف، خەلەف ئەمما دەکەن تەویل
بۆ هەرچی ناسزایە بە زاتی عەزیمە شان
نەیگرتووە شەریک و موعین و ژن و وەلەد
بۆ ئێمەیە لە ئایەتی عزّعەرەبی ئەم قسە عەیان
ئەم خەڵقە جوملە دەمرن و هەموووانیان ئیلاهـ
زیندوو دەکاتەوەیش و دەبینێ حیسابیان
کافر کە خارە، بابەتی نارە، جەحیمە جێی
موئمین گوڵە، کە زینەتی باغە چووە جینان
دینی خودا کەرامەتە دەرحەق بە ئەهلی دین
لەو نەشئە دا کە یا ڕەبی بیکەی بە ڕزقمان!
هەر کەس بە نەشئەی ئەو مەی بێ چوونە فەوزی بوو
جەننەت لە فکری چوو لە نیشات و لە خۆشییان
واجب نییە لە سەر مەلیکی واجب الوجودعەرەبی
ئەسڵەح وەیا مەسڵەحە دەرحەق بە بەندەگان
زەوبدەی ئیلاهییاتی عەقیدەم کە گرتە نەزم
لابدّعەرەبی دەبێ بکەم نەبەوییاتەکەش بەیان
***
وەک واجبە بە زات و سیفاتی خودا یەقین
باوەڕ دەبێ ببێ بە مەلائیک، بە موڕسەلین
حەق بوون و هەم بە حەق بووە دین و کیتابیان
هەر یەک هەتا زەمانی یەکێکی دواترین
ئەم ئاڵوگۆڕی دینە لە کارا بووە هەتا...
دەوری یەکێ بە دینی ئەوە نەسخی جوملە دین
یەعنی پەیەمبەری عەرەبی، هاشمی نەسەب
ئەحمەد لە ئاسمان و موحەممەد لە سەر زەمین
دین و کوتوب نەما، بووە دین و کیتابی ئەو
باقی دەبێ شەریعەتی ئەو تاکوو یەومی دین
عیسا کە دێتە خوارەوە بۆ کوشتنی جەجاڵ
خۆی و ئەوانە تابعی ئەو بن، موحەممەدین
سەرداری ئەنبیایە بە کول، خاتەمی ڕوسول
ساحێب لیوایە، پێشڕەوە، ڕۆژی واپەسین
ڕۆژێ کە مەککە مەشریق و مەغریب مەدینە بوو
سەیری کە شەرق و غەربە بە نووری مونەووەرین
میعراجی سابیتە بە نسووس و بە خەو نەبوو
تەشریفی ئەو بە جیسمی شەریفە سواری زین
بۆ ئەنبیا لە مەسجدی ئەقسا بووە ئیمام
نۆبەی عورووجە یەعنی لە نۆ قوببە تێپەڕین
تا سیدرە جوبرەئیلە ئەمین، ئیکە ڕەفڕەفە
خدمەتچی ئەم ئەمانەتە تا ڕەببی عالەمین
دەعوەت کرایە قەسری أو أدنىٰعەرەبی لە قابَ قَوسعەرەبی
زیافەت لیقایە، زاتی خودایە بە دیدە دین
تەعزیم و ئیحتیرام ئەمە بێ، بەخشش و خەڵات
داخۆ چییە و چەها بووەیا واهیبی موبین!
ڕوخسەت درا گەڕایەوە پڕ بار و پڕ نەسیب
دا پڕ بکا لە نووری خودا، وەک سەما، زەمین
هەر چاوی سەر بۆ هەرچی غەرایب کە دیویە
وەک عەرش و کورسی و حەمەلە و وەک موقەڕڕەبین
وەک ئەنبیا، مەقامی هەموو لا لە ئاسمان
دۆزەخ، بەهەشت. ئەوانە بەهەشتین و دۆزەخین
ئەم چوون و سەیر و هاتنەوە سەیرە، موددەتی
سەر هەڵبڕین و خستنەوەی باز ئەسەر سەرین
یا ڕەب بە حەق شەرافەتی ئەو وەقت و ساعەتە
لەو ڕەحمەتی عومومیە ئێمەش بەشێ بەرین!
مەجمووعی ئەنبیا کە سەد و بیست و چار هەزار
مەعسوومن و لە ئیرتیکابی مەعاسی هەموو بەرین
عەزلی نییە پەیەمبەر و قەت نەبووەتە نەبی
عەبد و ژن و پیاوی دەنی خەسڵەت و میهین
لوقمان ئەوا دیارە حەکیمێکی پاکە، ذوالـعەرەبی
قَرنَینعەرەبیە شاهی چاکە، بە قەتعی مەڵێ نەبین
ئیعیجازی ئەنبیا و کەراماتی ئەولیا
بێ شوبهە سابیتن، بە سبووتت ببێ یەقین
هیچ ئەولیا بە مەرتەبە ناگاتە ئەنبیا
اذ هُم مُفضلُون علىٰ جمع عالمینعەرەبی
بەعدی نەبی چ شەکک و چ شوبهەت نەبێ لە سەر
تەرتیبی ئەفزەلی خولەفای ئەڕبەعەی گوزین
صدّیقعەرەبیە ئەفزەل ئەووەل و فارووقعەرەبیە سانی ئەو
ذي الُنورعەرەبی نووری سییوم و کرّارعەرەبیە چارەمین
صدیقهعەرەبی زات و فەزڵە لە بەعزێ خوسووسەوە
زهراعەرەبی ئەگەرچی زوهرەیە بۆ ئاسمانی دین
ئەم شەش کەسە حەبیبی حەبیبی حەقن بە حەق
هەر کەس کە مونکیرە لە خیتامی مەبە ئەمین
ئەفزەل لە پاش ئەمانە شەشەی باقییە لە دە
هەر ئەو دەیە موبەششەرەن ئەمڕۆ کە جەننەتین
وەک بوعُبیده، طلحه، زُبیر و سعدعەرەبی
هەم ابن عوفعەرەبیە بعدهُمعەرەبی ئەسحاب و تابیعین
یا ڕەب لە تۆوە ڕەحمەت و ڕیزوانی بێ درێغ
نازل ببێ هەمیشە علی کل اجمعینعەرەبی
لەعنەت مەکە برا لە یەزیدشوێن و ڕەوا نییە
شەرعاًعەرەبی کە ئێمە مل کەچی شیری شەریعەتین
ئیمانی موعتەبەر بگرە، ئەو موقەللیدە
تەقلیدی فەیزیا بە بە جەزمیەت و یەقین
هەر کەس کە ژیر و عاقڵە عوزری نییە و نییە
عیلمی نەبێ بە خالیقی چەرخ و کورەی زەمین
تەوبەیی بە وەقتی غەرغەرە، ئیمانی حاڵی یەئس
مەردوودە، بەو ڕەوییە خودا موبتەلا نەبین!
ئەعمالی چاکە دەخڵی بە ئیمانەوە نییە
ئەمما کەمالی هەر بەوە ئیمانی موتتەقین
موئمین نەبۆتە کافر و موڕتەد بە فیعلی بەد
گەر قەتڵ، ئەگەر زینایە، ئەگەر زوڵم، ئەگەر دزین
ئەمما بە دڵ بکا نیەتی کوفر و عەزمی شیرک،
کافر دەبێ هەر ئەو نەفەسە و دەردەچێ لە دین
گەر لەفزی کوفری بێ بە زوبانا لە پڕ بە تەوع
کافر بووە ئەگەرچی هەموو حەقییە دڵنشین
سەرخۆش ئەگەر قسە و هەزەیاناتی کوفری کرد
کافر دەبێ بە مەزهەبی ئێمە کە شافعین
ئەمما بە مەزهەبی حەنەفی کەین ئەگەر ڕجووع
تەکفیری ناکرێت و بە موڕتەددی ناگرین
مەعدووم ئەوا دیارە نە شەیئە و نە مەرئییە
مەبیە قسەی ئەوانە کە هەم کێشی فەلسەفین
غەیری یەکن موکەووەن و تەکوین الی الاُبدعەرەبی
مومکین نییە سەبەب بە موسەببەب بڵێ یەکین
ڕزقە وەکوو حەلاڵەکە، شوبهە و حەرامی سیرف
بەحسێ کەیە کە زەهرە ئەم، ئاخر، ئەو ئەنگەبین
لەم نۆش و نێشە حینی سوئال و جوابی قەبر
وەقتی حیساب و وەزنی عەمەل با خەبەر دەبین
مردوو کە گەیییە قەبر و مەقەڕڕی، سوئالێ لێ...
دەکرێ لە ڕەب و بەڵکی لە پێغەمبەر و لە دین
هەر کەس جوابی دا بە جوابێکی با سەواب،
خێراتنی دەکەن لە تەرەف « خیر مُنزلین»
گەر وا نەبوو جوابی، خودایا بە تۆ پەناهـ
زنجیر و تەوق و ڕەوق و عەزابی بووە قەرین
تا یوم یُبعثُعەرەبی کە بەپاکردنە لە قەبر
بۆ بردنە حزووری شەهەنشاهی ڕۆژی دین
دیوانی گیروداری حیسابی عوموومییە
حەیوان و جن و ئینس و مەلەک، تا موقەڕڕەبین
چەپ ڕەو کوتوب بە دەستی چەپ، ئەمما و ڕاء ظهرعەرەبی
بۆ ڕاستانی کارە، لە کارایە ڕاستین
وەزنی عەمەل، چ زەڕڕە، چ کۆهـ و چ بەد، چ نێک
بێ شوبهەیە هەموو بە ترازوو دەکێشرێن
من خفّتعەرەبی لە هاوییە دەخوا بە مەن خەفەت
عەیش و نیشاتی من ثقلتعەرەبی وەسڵی حووری عین
حەتمەن دەبێ گوزەر بە سیراتا بکەن هەموو
چاک و خراپ و موئمین و کافر، کیهـ و میهین
پردێکە ڕاکشاوە بە سەر بانی دۆزەخا
باریک و تیژە وەک دەمی تێغێکی ئاهینین
هەر کەس کە خوارە، وەیلییە، زوو کەوتە خوارەوە
طُوبیعەرەبی لە بۆ ئەوانە کە ئازانە تێپەڕین!
ڕێی سی هەزار ساڵە، وە یا پازدەهـ هەزار
موحتاجی عەونە ئوممەتی بێچارە، یا موعین!
لەو ڕۆژەدا شەفاعەتی چاکانە جێی ئومێد
بۆ عاسیان و ئەهلی کەبائیر لە موئمینین
بێ شوبهە ئەنبیا، عولەما، ئەولیا، شەهید
مەقبوولە بۆ شەفاعە پەنایان ئەبەر بەرین
تەئسیری قەتعییە بە دوعا باوەڕت ببێ
اُدعُوني استجبعەرەبی وەکوو گەوهەر لە گوێ گرین
خالیق وتوویە حادیسە عالەم، قسەی هەیوولیی
توڕڕەهاتە، گوێ لە پڕوپووچی ناگرین
جەننەت، جەهەننەم ئێستەکە هەن، زۆریان بە سەر
دا ڕۆییوە شهوور و دهوور، ئەزمینە و سینین
ئەم دۆزەخ و بەهەشتە دەمێنن الى الاُبدعەرەبی
هەم تێشیا دەمێننەوە ئەهلی ئان و ئین
ئیمانی بوو، نەجاتی دەبێ، هەر ببێ، لە نار
قوربانی لوتف و مەرحەمەتی خیر راحمینعەرەبی
هەرچی وتوومە حەققە، هەموو ممجعُ علیهعەرەبی
مەنسووسی ئایە، یا خەبەری سادیقی ئەمین
***
تەسدیق و باوەڕت بە دڵ ئەوجا بە مانە بوون
ئیمانە، هەر بە وە دەگەیێ ئەوجی یؤمنونعەرەبی
ئیقراری دەم خیلافە تیا، شەرتە وەک عەمەل
یا شەترە؟ موتتەفیق کە لە سەر شەرتن ئەکسەروون
ئیسلامت ئینقیادە بە ما جاء به النّبيعەرەبی
ئەعمالی سالیحە کە ئەساسی سیان و دوون
قودرەت ببێ تەلەففوزە ئەووەڵ بە اشهدینعەرەبی
نوێژ و زەکات و ڕۆزە، لە بۆ حەج بە کەعبە چوون
ئیمان ئەگەر زیادەت و نوقسانی بۆ ببێ
وەک ئەکسەری ئەشاعیرە قائیل بوون بە بوون
نەقسی بە نەقسی تاعەتە، زیادی بە دوو شتە:
یا تاعە، یا تەجەللییەکی بێ چلۆن و چوون
بەعزێ دەڵێ زیادەت و بەس، نەقسی بۆ نییە
بەعزێکی کە موسیڕڕە لە سەر هەر دوو لا نەبوون
بشزانە هیچ و بێ عەمەلە وەک هەبا عەمەل
بێ نیەتێکی خالیس و ئیخلاسی ئەندەروون
ببیەن بە إنّماعەرەبی وە الاخلاص بالنّيّاتعەرەبی
هەم نەسسی مخلصین لهُ الدّینعەرەبی یا ئەخوون!
ئیخلاس ئەگەر ببێ فبهاعەرەبی، گەر نەبێ، دەبێ
کەسبی بکەی بە تەزکیەی ئەخلاق و نەفسی دوون
وا بەستەیە بە سوحبەتی کامیلترێ لە خۆت
زیکری دەوام و تابعی سوننەی سەنییە بوون
هەر ئەم خیسالەیە کە سەحابەی کیرامی پێ...
فائیز بە مەرتەبەی ڕضي اللهُعەرەبی و رضُواعەرەبین
هەر بەم تەریقە پێ گەییون، گەییونە خودا
ئەو زاتە عاریفانە کە دانا و تێ گەیوون
ڕوو کەینە ئەم تەریقە، بە ئازانە، مەش برا
تاکە ئەسیری مەغڵەتەی ئەفسانە و فسوون!
ڕێگەی سەعادەتی ئەبەدی تۆ لەسەر منە
بیدەم نیشان و دام و لەسەر تۆ بەرێوەچوون
ئەم نەختە نەزمە نوسخەیی ئیکسیری ئەعزەمە
حیفزی بکە، دڵی بدەرێ، بیکە ئەزدەهوون
بیکەیتە بەر، دەکەیتە بەر ئیستەبرەقی بەهەشت
مەحزووز ئەبی بە حیفزی لە هەولی عەزابی هوون
یا ڕەببی ئەو کەسانە کە ئەمڕۆ لە عیشقی میم
لەم بەحری نوونەدا وەکوو من غەرقە دەبن و بوون
غەرقی موحیتی ڕەحمەتی عوزماتیان بکەی
ئێمەش لەگەڵ ئەوانە سبەی یوم یُحشرُونعەرەبی
مەحویناسناوی ئەدەبی! خیتامی بێنە بەیاناتەکەت بە میسک
حەمدی بیلا خیتام و سەلاتی لە حەد فزوون
***
شوکری خودا کە لوتفی خودا بوو بە ڕەهنموون
ئەم گەوهەرانە مونتەزەمی نەزمی ڕشتە بوون
هەر گەوهەرێکی مەهری کوروورێکی حووری عین
هەر گەوهەرێکی سەد سەمەنی جەننەت و عویوون
نەزمێکی جانفەزا و سەفابەخشی دین و دڵ
نەزمێکی تەرزی ئاوی حەیاتە ڕەوان و ڕوون
لەم ئاوە هەر بخۆنەوە تا خوشک لەب نەبن
ڕۆژێ بووە زوبانەکەشی العطشعەرەبی دەروون
لەم عەینی نەزمە هەڵدەقوڵێ سەلسەبیلی دین
وەک ئاگری حەسەد لە دەروونی حەسوودی دوون
مەنزوومەیێکی موختەسەر و پڕ لە فائیدە
زوبدەی گەلێ شرووح و خولاسەی گەلێ موتوون
نوریّهعەرەبییە بە مەعنی و نونيّهعەرەبییە بە لەفز
خەتمی بە دڵ بە نوورە، ئەگەرچی بە دەم بە نوون
بیکە بە دڵ بە ویردی هەموو دەم، کە هەر بەمە
قووەی دڵ ئەو دەمە کە زووبانت دەبێ زەبوون
وەک سوندوسی لەبەرکە، وەکوو ڕۆحی بگرە دڵ
پیرایشی زهوورە، هەم ئارایشی بوتوون
هەر کەس بە جان و دڵ لەبەری بێ، لە بەریەتی
ڕۆحێکی وا کە غەیبی نەکا ڕەیبی سەد مەنوون
بەو ڕۆحەوەم، خودا، ببەیە بەر حوزووری خۆت
هەم خۆم و هەم ئەوانە کە خۆن و کە نێک خوون!
باقی لە فەزڵی خۆتەوە سەر ڕۆحی ئەحمەدی
نازڵ بکەی سەلات و سەلامی لە حەد فزوون!