زنجیرە
لە کتێبی:
دیاریی مەهاباد
بەرهەمی:
مەلا غەفوور دەباغی (1927-1990)
1 خولەک
804 بینین
ئەو بەژنە لەبارەت کە دەڵێی خەڵفی چنارە
بەو پرچە درێژانەوە لێم بۆتە قەنارە
زنجیرەیی سینتۆیە مەگەر پەلکەیی شۆڕت
بۆ گرتن و خنکانی گەلی کوردی هەژارە
بۆ کوشتنی تێکڕایی چ چالاکە مژۆڵت
لەم خەڵکە کە چەوساوە لەژێر باری پەژارە
وەک بەندی قزڵ قەڵعە دەچێ چاڵی چەنەی تۆ
هەرچی چوو بەشی جەزرەبەیە، قەمچییە، دارە
ئەگریجە کە فەرمانبەری ساواکی برۆتە
دیلی دەسی ئەو ڕووڕەشە زیاتر لە هەزارە
کێت کوشتووە وا شاهیدی خوێنخۆرییە لێوت
نینۆکی دەسیشت کە بە خوێن دا چووە، دیارە
تۆزێ بەزەییت نایە بەوانەی کە لە تاوت
وێڵن لە دەر و دەشت و جێیان کێو و نزارە