زۆر جار لە خەوێ بە یادی تۆ ڕادەچەنم
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
740 بینین
زۆر جار لە خەوێ بە یادی تۆ ڕادەچەنم
ناتبینم و وێنەت لە خەیاڵ هەڵدەکەنم
ڕۆڵەی وەکوو تۆی دەوێ بە میرانی کوڕم
پاراستنی کەوشەن و کیانی وەتەنم