وەلانێ ئەو خەم و دەردانە تاوێ

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  750 بینین
وەلانێ ئەو خەم و دەردانە تاوێ
ژیان دوو ڕۆژە، توندوتیژی ناوێ
دڵم ڕوون بۆتەوە ئەوڕۆ بە ڕووی تۆ
منت بمرم، لە بن چارشێوی ماوێ