وەکوو تیری شەهاب دەخوشێم شەوانە
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
744 بینین
وەکوو تیری شەهاب دەخوشێم شەوانە
قەراری لێ بڕیم ئەو چاو جوانە
دەڵێن یارت گەلێک جوانە، بڵێم چی؟
ڕەزای سووکە، بەڵام دەردی گرانە