زەردەی تۆ لەگەڵ هەتاوێ پەیوەندی هەیە
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
696 بینین
زەردەی تۆ لەگەڵ هەتاوێ پەیوەندی هەیە
تاویش وەکوو تۆ ئەگەر دێ، لەبخەندی هەیە
سەیری لەوەدا ئەگەرچی هەر دووک زەردەن
زەردەی تۆ هەزار هێندی وی پابەندی هەیە