پایزێکم گەیوەتێ ژینم گەڵاڕێزان دەکا
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
796 بینین
پایزێکم گەیوەتێ ژینم گەڵاڕێزان دەکا
وەرزی پیریم ساردوسڕ هاتوە لە پاییزان دەکا
هەرچی بوو چوو تازە، تەنیا ئەو گرێیەم ماوە من
ئێستە دڵ زۆرتر پەلەی دیداری ئازیزان دەکا