پەری
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
2 خولەک
1324 بینین
وردە وردە گڕی تاسەت ئەوە دێ دامدەگرێ
منی ڕاگرتووە ئەو هەستە، خوایە نەمرێ
پەردەیی شەرم دڕاو هەر نەدرا ماچی دەمی
چەندی پاڕامەوە من ئەو نەدڕێ، ئەو بدرێ
من هەر ئەو دەم کە گوتم مەست بووە چاوت دیتم
هەقی ویم پێ دەدرێ گەرچی هەقی خۆم دەخورێ
تۆ بە ئاڵقەی کەزی هێندە قەدی شووشت مەگرە
چون ئەوینداری تۆ زنجیری دەوێ مەیکە زرێ
وەک خەیاڵ ناسک و وەک بەفری نوا نەرم و نوێی
ئەی بە کۆیلەت بێ خەیاڵی من و دانەی بەفرێ
سەیرە پێم ئەو خۆ لە هەڵبەستی منا دەنوێنێ
مەم لەسەر سینگی وییە بۆ دڵی من بۆتە گرێ
ئەوی چاوی ڕەشی تۆ دوێنێ شەوێ بە منی کرد
قەتی ئەو کارە بە خەییامی نەکرد ئاوی ترێ
ڕێژنی بارانێ لە هەورانەوە سەیرانی چییە
وەرە سەیرێ کە لە من سینگ و بەرۆک دادەخرێ
«هێدیناسناوی ئەدەبی» دوور ماوە لە دەریای ئەدەب و نرخی نییە
ئیتر ئەو ژینە کە بێ «هێمن»ی دێ ڕادەبرێ
بۆیە کوڕنش دەبەمە بەر هەموو جێی ئەو شارە
شینی ئەو، بیرەوەری ئەو لە «مەهابادشوێن» دەکرێ
خۆزگە بەو بەختەوەرانەی لە پەناتن «هێمنکەس»
ئەوی سەربەرزی ئەوانیشی نەوێ، با بمرێ