دڵم زەرفە و وەکیلم زەرفە بۆ لات

لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  698 بینین
قانع هەر لە مەریوان دەبێت و نامەیەکی دیکە بۆ شێخ عوسمانکەس دەنووسێت و لە پشتی زەرفەکەی دەنووسێت:
دڵم زەرفە و وەکیلم زەرفە بۆ لات
کە ماچی کات لە تەوقی سەر هەتا پات
جەنابی شێخ عوسمانیش بەم چوارینەی وەرامی دەداتەوە
مەزرووفی نامەم هەناردم بۆ یار
پاک و جوانە خاڵییە لە غوبار
کانە ڕاس دڵی دا نامە
بۆ لای ئەدیبی زانا و دانامە