مڵکی وێرانە
لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
758 بینین
مڵکی وێرانە عەزیزم قەت بە کەس نادا ڕەواج
تۆ نەبێ ئەی موددەعی، ناحەق لە من ئەستێنی باج
لێم گەڕێ ئەسپابی نۆماڵی لەبۆ خۆم پێکۆ نێم
بم بە ساحێب عەسکەر و قانوونەکەی کوردی مەزاج
ئەو زەمانە یا بە یەک «پڵتە» جەنابت دەرئەکەم
یان بە مەیلی خۆت ئەکێشم تەکلیفی باج و خەراج
گوێ گرە با پێت بڵێم، زۆر چاک لە بەندە تێبگە
من کوڕی کوردی نەژادم، قەت بە کەس نادەم خەراج
پێغەمەر فەرموویە: بێژن کێوێ چوو بۆ کێوێ تر
یەحتەمل، ئەما بزانن ناگۆڕێت خولق و مەزاج
قانعاناسناوی ئەدەبی کوردان ئەگەر ئێستاکە تیرە تیرە بن
دێنەوە سەر فیکری کوردی، کاتی خۆی، ڕۆژی عیلاج