ئینقیلاب

لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  820 بینین
ئینقیلابە فاتحی هەر مەخزەنی ڕازی نیهان
ئینقیلابە وەک ئەرەستوو، دافعی دەردی گران
گەر نەبێ ئاشووبی چەرخ و ئینقیلابی ڕۆژگار
تا قیامەت بۆ کەسێک بوو سەربەسەر مڵکی جیهان
شۆرەتی نادر بمێنێ، پەهلەوی بێ ڕەونەقە
میللەتی میدیا بەهێزن، چۆن ئەژین ئێرانیان!
گەر لە هیممەت ئینقیلاباتۆ نەبێ، ئەهلی حیجاز
چۆن ئەبوونە حوکمرانی مەسنەدی نەوشیرەوان!؟
هەر لە سایەی ئینقیلابە وا عەرەب سەربەست ئەژی
یەسرب و بەتحا نەجاتیان بوو لە نێزەی تورکەکان
خزمی ئاسووری کە تێکەڵ عەشرەتی کلدانی بوون
................................................دەقی نائاشکرا
دەستی مووسا گەر بمێنێ، نەفخەیی عیسا چییە!؟
نەعرەتەی ڕۆستەم ببێ، بۆچ وا کزە مازەندران!؟
ئینقیلابە بۆ فەقیر جێگەی ئومێد و ئارەزوو
ئینقیلابە بوو بە باعیس ئاە و دەردی کوردەکان
کۆنەشاری دێی نەوێ ئەوساکە جێی زوححاک بوو
ئیش و کاری ئینقیلابە ئێستەکەش چۆڵە و وێران
جا کەوابوو ئینقیلابە واسیتەی گەورە و بچووک
هەر بژی ئاشووبی چەرخ و ئینقیلاباتی زەمان
قانعاناسناوی ئەدەبی ئوممێدی تۆ هەر ئینقیلابە و هیچی تر
بەڵکوو کەڕتێ ڕێ کەوێ یەک ئینقیلابێکی گران