ئینقیلاب ئاخ ئینقیلاب

لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  542 بینین
تەقەللوب! چەن هەتیوت کرد بە ئینسان
تەقەللوب! فەیلەسووفت کرد بە حەیوان
تەقەللوب! چیت بە سەر قاجاری هێنا
تەقەللوب! چۆن بە بات دا ئالی عوسمان
تەقەللوب! تۆ نەبی، لای ئێمە چی بوون
گرۆی بەنگکێش و تریاکیخۆران
تەقەللوب! ئیشی حیزی تۆیە (...)
ئەمیرفەوجن لە سەر لاوانی کوردان
تەقەللوب! زوڵمە، تۆ ڕێوی ئەنێری
کە ئاغا بێ لە بێشەی شێری مەردان
تەقەللوب! من وەها ئیشم خراپ بێ
تڕۆ و بەدناو ئەبم تا خەتمی دەوران