دەست پێوە گرتن

لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  884 بینین
تۆ کە نۆماڵی، بزانە خەرجی ماڵت چۆن ئەکەی
دەستەڵاتت نانی وشکە، بۆچی مەیلی ڕۆن ئەکەی!؟
ڕۆژێ دەخڵت یەک قەرانە و خەرجەکەت یەک ڕوپیەیە
تێبفکری بۆچی ئیشی بێ سەر و بێ شۆن ئەکەی!؟
فۆتۆگرافی دامەی بالۆر کە لۆرکت بۆ نەکا
کاکی خۆم بۆ ئارەزووی ڕادیۆ و گرامافۆن ئەکەی!؟
یا کە تۆ نەتخوێندووە و عالم بە هیچ ئیشێک نەبووی
بۆچی باسی کیمیا و گازەکەی کاربۆن ئەکەی!؟
تۆ بەڕەکۆنت نییە دایخەی لە ژێر خێزانەکەت
بۆچی سەڵتەی ئاڵ و شین و یا کەوای فاسۆن ئەکەی!؟
کاکی کوردم! بۆ لیباسی چڵکن و بەرگی دڕاو
هێندە بێ مەغزی کە سەودای شووشە عەتری بۆن ئەکەی
تۆش وەکوو قانعناسناوی ئەدەبی لە ژێر باری گەدایی لار بوویت
بۆچی خەرجی کاپیتان و ژینی مێجەرسۆن ئەکەی!؟