کڕوزانەوە لە دڵێکی بریندارەوە
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1017 بینین
خوا! کەی بێ کەوای تازە لە بەر کەم؟
وەیا، پارەم ببێ عەزمی سەفەر کەم
خوایا، تۆ کە قازانجت نەدا پێم
بە ناحەق بۆ ئەبێ دایم زەرەر کەم؟
خوایا! من ئەبێ تا کەی بە زیللەت
تەماشای دەستی ئەتراک و قەجەر کەم
خوا پارەی لە پیاوی ڕەزیلە
کە من ئازام ئەبێ هەر قوڕ بە سەر کەم
برا تازە تەمامە بم بە یارۆ
هەتا گیرفانەکانم پڕ لە زەڕ کەم
لە کوردم قەت نەدی ئینساف و بەخشش
لەمەولاوە ئەبێ خزمەت تەتەر کەم
هەموو ڕۆژێ جەزام سفری مەعاشە
لە ڕێی ئیشا ئەگەر خوێنم هەدەر کەم
سەعاتێک چاوش و تاوێک مەعاون
گەهێ چێو کێش و خۆم هاومل بە کەر کەم
گەهێ نەوبەت نەهار و گاهێ لەیلی
گەهێ سفتە بە هەر ئەدنا نەفەر کەم
کە من کوڕ ئادەمم جەننەت بە جۆیێ
لە داخ قانعناسناوی ئەدەبی ئەبێ مەیلی سەقەر کەم