دووەم نوح
لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
2 خولەک
1604 بینین
ئەوە ئەمجارەش زەوی وەک سێوێکی ڕزیو..
لافاو ئەینێتە سەر لەپی دەستی..
لافاوێک کە «ئەو» هەر لە ئێستاوە سەدای
ئەبیستێ و
شەپۆلیش ئەدا لە شووشەی هەستی
داراستان نەما نەگەڕێ و ئەفسوس..
تا هەردوو ئەژنۆی.. هەر خۆلەمێشی بێ تین و سڕ بوو
درەخت نەک پاییز..
ڕووت و بێ بەرگی شاڵاوی گڕ بوو
کەوتۆتە بەر «با» چرای هاواری
بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی..
خەڵکی بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی
خەڵکی پێڵاویان لە پێستی گوڵە و
لەبەر بارانا... چەتری سەریانە باڵی کەناری
جار جارە لەبەر خۆیەوە ئەدوێ..
لە سەرزەمینی ڕەشەبادا گوڵ.. بۆ ئەوەی نەشکێ
گەردنی بەرزی..
ئەبێ هەمیشە لقی لە پۆڵا و پەڕەی لە مس بێ و
هەڵاڵەی دەرزی
دەریاکان پڕن لە تەرمی کەشتی
کەنارەکانیش بوونەتە هەڵم و
تەرمی هەزاران مناڵی ساواش
شەپۆل داویەتیە دەم ڕەوتی گەشتی
بە مەزاری ڕەش؟
بەر لەو لافاوەی سەرتاپای زەمین ئەگرێتە باوەش؟
بەر لە سەفەر.. بەر لەوەی ڕێ بگرێتە بەر
هیچ «حەواکەس»یەک ناگرێتە خۆ..
«ئادەمکەس»ی مێردی کوشتبێ
هیچ «قابیلکەس»ێک دەرباز ناکا
«یەهوداکەس» کانیش بە جێ ئەهێڵێ..
بۆ هەر «مەسیح»ێک مایەی ئازار بوون
مەرگەوەڕانیش بە نەفرەت ئەکا..
کە مایەی مەرگی سەدان دڵدار بوون
لافاو ئەینێتە سەر لەپی دەستی..
لافاوێک کە «ئەو» هەر لە ئێستاوە سەدای
ئەبیستێ و
شەپۆلیش ئەدا لە شووشەی هەستی
***
بە هیوای تەختە بۆ دووەم کەشتی..داراستان نەما نەگەڕێ و ئەفسوس..
تا هەردوو ئەژنۆی.. هەر خۆلەمێشی بێ تین و سڕ بوو
درەخت نەک پاییز..
ڕووت و بێ بەرگی شاڵاوی گڕ بوو
***
ئای چەند بێزارە..کەوتۆتە بەر «با» چرای هاواری
بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی..
خەڵکی بێزارە.. بێزار ئا لەو سەردەمەی
خەڵکی پێڵاویان لە پێستی گوڵە و
لەبەر بارانا... چەتری سەریانە باڵی کەناری
جار جارە لەبەر خۆیەوە ئەدوێ..
لە سەرزەمینی ڕەشەبادا گوڵ.. بۆ ئەوەی نەشکێ
گەردنی بەرزی..
ئەبێ هەمیشە لقی لە پۆڵا و پەڕەی لە مس بێ و
هەڵاڵەی دەرزی
***
شەو ڕۆژ خەمی سامناک ئەبینێ..دەریاکان پڕن لە تەرمی کەشتی
کەنارەکانیش بوونەتە هەڵم و
تەرمی هەزاران مناڵی ساواش
شەپۆل داویەتیە دەم ڕەوتی گەشتی
***
کەی دارستانێ ئەدۆزیتەوە گڕ نەیکردبێبە مەزاری ڕەش؟
بەر لەو لافاوەی سەرتاپای زەمین ئەگرێتە باوەش؟
بەر لە سەفەر.. بەر لەوەی ڕێ بگرێتە بەر
هیچ «حەواکەس»یەک ناگرێتە خۆ..
«ئادەمکەس»ی مێردی کوشتبێ
هیچ «قابیلکەس»ێک دەرباز ناکا
«یەهوداکەس» کانیش بە جێ ئەهێڵێ..
بۆ هەر «مەسیح»ێک مایەی ئازار بوون
مەرگەوەڕانیش بە نەفرەت ئەکا..
کە مایەی مەرگی سەدان دڵدار بوون