گۆڕان
لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
2 خولەک
1327 بینین
ئەوێک ساڵانێک «سیزیف» ئاسا بوو..
تاشەبەردەکەی گەیاندە لوتکە و
لەناو پێدەشتی ئۆقرە و ئومێددا..
برینانەکانی قەتماغەیان بەست
جێگەتنۆکی فرمێسک و خوێنی بوونە گوڵزار و
کراسی بەری کە هەورێک بوو ڕەش پەڵەی سپی دا..
پەلکەزێڕینەی کرد بە دوو بازن بۆ مەچەکی دەست
شووشەی مەیەکەی بۆ دوور تووڕ داوە
ئێستا هاودەمی نەغمەی هوزارە و
لە ژوورەکەیا.. تا دە هێلانەی شەمشەمەکوێرەی تێک و پێک داوە
دڵی پۆڵایە..
پەپولەی خەندە، گوڵی لێوی ئەو بەجێ ناهێڵێ و
دنیای ڕوانینی هەردەم شۆخ و شەنگ
ئاوازە زەردە پاییزیەکانی لە یاد کردووە..
گەرووی کەیلی لە هەزاران هەزار بەستەی ڕەنگاوڕەنگ
با پێتان بڵێم.. چونکە باڵاکەی وا لەژێر خاکا و..
یەک دوو ڕۆژێکە کە خۆی کوشتوە
تاشەبەردەکەی گەیاندە لوتکە و
لەناو پێدەشتی ئۆقرە و ئومێددا..
برینانەکانی قەتماغەیان بەست
جێگەتنۆکی فرمێسک و خوێنی بوونە گوڵزار و
کراسی بەری کە هەورێک بوو ڕەش پەڵەی سپی دا..
پەلکەزێڕینەی کرد بە دوو بازن بۆ مەچەکی دەست
***
ڕدێنی خەفەت ناهێڵێتەوە..شووشەی مەیەکەی بۆ دوور تووڕ داوە
ئێستا هاودەمی نەغمەی هوزارە و
لە ژوورەکەیا.. تا دە هێلانەی شەمشەمەکوێرەی تێک و پێک داوە
دڵی پۆڵایە..
پەپولەی خەندە، گوڵی لێوی ئەو بەجێ ناهێڵێ و
دنیای ڕوانینی هەردەم شۆخ و شەنگ
ئاوازە زەردە پاییزیەکانی لە یاد کردووە..
گەرووی کەیلی لە هەزاران هەزار بەستەی ڕەنگاوڕەنگ
***
ڕەنگە بپرسن.. چۆن وا گۆڕاوە؟.. نەمامی حەزی تازەی ناشتووەبا پێتان بڵێم.. چونکە باڵاکەی وا لەژێر خاکا و..
یەک دوو ڕۆژێکە کە خۆی کوشتوە