هەواری چۆڵ
لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
2 خولەک
1751 بینین
تەمێکی سووری کاتی زەردەپەڕ
ئەو دەشتەچۆڵەی گرتۆتە باوەش
ڕێبوارێکی ناو کزەبا و زوقمم..
گوێم کەیل بووە لە گڤەی باڕەش
* * *
ڕۆژانێکی زوو لە دەوری دەوار..
کوانوو ئەگڕا.. ئاگر بەرز و گەش
ئەو دەشتە خۆشەی جاران هەوار بوو..
پڕە لە قیژە و قاژەی قەلەڕەش
* * *
داری کەنار ڕێ.. دەست و پەنجە زەرد..
لەبەر زریانا.. باڵا ڕووت و قووت
چاوەڕێی تاوەباران و ڕێژنەن..
ئاسمان تێر بگری بە ئەشکی یاقووت
* * *
پێڵوەکانی من پڕن لە تکە..
بۆ سەر مەزاری گەڵای هەڵوەریو
کە چاو ئەگێڕم.. هەر خڕکەی ڕەشە و
خۆڵەمێشێکی خامۆش و تەزیو
* * *
ڕۆژانی دێرین.. بیر ناچێتەوە..
دڵم هەر ئەگری.. چۆڵ نییە لە غەم
«با» گەڵای درەخت دروێنە ئەکا و
گوڵ سیس و ژاکاو.. لوتکە سەر بە تەم
* * *
گوڵێکی کێوی.. ڕوا و هەڵوەری..
دەواری قەرەج.. لە سای نسارا
پۆلەچرۆی سەر چڵی پاییز بوو..
سەد پەلی دابوو بە ڕووی بەهارا
* * *
جگە لەخشەی گەڵای دەم «با»ی کۆچ..
نە ئاوازێک دێ.. نە دەنگی سەگوەڕ
گەواڵەیەک دێ لە دەم ئاسۆوە..
بۆ گۆڕکردنی تەرمی زەردەپەڕ
* * *
لە پشت ڕەهێڵەی هەوری ڕۆژانا..
فریشتەی دەوار چاوی چۆتە خەو
هۆبەی شڕوپڕ لە خوار ماڵانا..
شۆخ بوو بە وێنەی بەفری نیوەشەو
* * *
بەخیلیم ئەبرد بە ژینی قەرەج..
گەرچی دەواریان دڕاو.. و شڕ بوو
مەشخەڵانی ناو سەرما و سۆڵە بوون..
قوڵایی گیانیان پڕ سکڵ و گڕ بوو
* * *
باڵا بەرزێکی ئەسمەری قەرەج..
تاکە فریشتە و شۆخی دەوار بوو
بۆ سەر خەوێکی ناو گڕی مەمکی..
سەری پڕ زوقمم.. پڕ لە هاوار بوو
* * *
چەند سەوداسەر بووم.. قەت جێم نەهێڵن..
کچە قەرەجێ بێ بە هاوسەرم
گوێدرێژێک و سەگێکم بەنێ..
بەرگی قەرەجێ بکە مەبەرم
* * *
با داکا نمەی ئەشکی پاییزیی..
تا چاو پڕتینە.. تا ئەکا هەتەر
بۆ گۆڕێک نە کەس لەسەری ئەگری و
کەسێکیش گوڵی نەخستۆتە سەر
ئەو دەشتەچۆڵەی گرتۆتە باوەش
ڕێبوارێکی ناو کزەبا و زوقمم..
گوێم کەیل بووە لە گڤەی باڕەش
* * *
ڕۆژانێکی زوو لە دەوری دەوار..
کوانوو ئەگڕا.. ئاگر بەرز و گەش
ئەو دەشتە خۆشەی جاران هەوار بوو..
پڕە لە قیژە و قاژەی قەلەڕەش
* * *
داری کەنار ڕێ.. دەست و پەنجە زەرد..
لەبەر زریانا.. باڵا ڕووت و قووت
چاوەڕێی تاوەباران و ڕێژنەن..
ئاسمان تێر بگری بە ئەشکی یاقووت
* * *
پێڵوەکانی من پڕن لە تکە..
بۆ سەر مەزاری گەڵای هەڵوەریو
کە چاو ئەگێڕم.. هەر خڕکەی ڕەشە و
خۆڵەمێشێکی خامۆش و تەزیو
* * *
ڕۆژانی دێرین.. بیر ناچێتەوە..
دڵم هەر ئەگری.. چۆڵ نییە لە غەم
«با» گەڵای درەخت دروێنە ئەکا و
گوڵ سیس و ژاکاو.. لوتکە سەر بە تەم
* * *
گوڵێکی کێوی.. ڕوا و هەڵوەری..
دەواری قەرەج.. لە سای نسارا
پۆلەچرۆی سەر چڵی پاییز بوو..
سەد پەلی دابوو بە ڕووی بەهارا
* * *
جگە لەخشەی گەڵای دەم «با»ی کۆچ..
نە ئاوازێک دێ.. نە دەنگی سەگوەڕ
گەواڵەیەک دێ لە دەم ئاسۆوە..
بۆ گۆڕکردنی تەرمی زەردەپەڕ
* * *
لە پشت ڕەهێڵەی هەوری ڕۆژانا..
فریشتەی دەوار چاوی چۆتە خەو
هۆبەی شڕوپڕ لە خوار ماڵانا..
شۆخ بوو بە وێنەی بەفری نیوەشەو
* * *
بەخیلیم ئەبرد بە ژینی قەرەج..
گەرچی دەواریان دڕاو.. و شڕ بوو
مەشخەڵانی ناو سەرما و سۆڵە بوون..
قوڵایی گیانیان پڕ سکڵ و گڕ بوو
* * *
باڵا بەرزێکی ئەسمەری قەرەج..
تاکە فریشتە و شۆخی دەوار بوو
بۆ سەر خەوێکی ناو گڕی مەمکی..
سەری پڕ زوقمم.. پڕ لە هاوار بوو
* * *
چەند سەوداسەر بووم.. قەت جێم نەهێڵن..
کچە قەرەجێ بێ بە هاوسەرم
گوێدرێژێک و سەگێکم بەنێ..
بەرگی قەرەجێ بکە مەبەرم
* * *
با داکا نمەی ئەشکی پاییزیی..
تا چاو پڕتینە.. تا ئەکا هەتەر
بۆ گۆڕێک نە کەس لەسەری ئەگری و
کەسێکیش گوڵی نەخستۆتە سەر