کارەسات
لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
2 خولەک
1482 بینین
زستان سەری تەم و مژی..
هەورەبرووسکەی پەرچەم و قژی..
لەسەر شووشەی تەزیوی پەنجەرەکەمە
لە تەم و مژ و بارانا.. لە دوورەوە.. چرایەک کز.. کز ئەسووتێ..
حەپەی سەگ دێ.. ئەترسم و
دەستم لەسەر مشتوی شکاوی خەنجەرەکەمە
گوێم لە چرپەیەکی کپە و هاوارێک دێ لەناو «دێ»وە
چەخماخەیە.. یاخود گڕی لە یەکدانی گاشە بەردە..
بەرەو هەڵدێر ئەبێتەوە؟!
لە تەمومژ و بارانا.. لە دوورەوە.. چرایەک کز.. کز ئەسووتێ..
ئەکوژێتەوە و دائەگیرسێ..
دائەگیرسێ و ئەکوژێتەوە
بەر ڕەهێڵەی زستانێکی تووشا بمرم!
ببم بە پارچە شەختەیەک
بمرم و کەس پێم نەزانێ..
مەرگم لە دڵی ئازیزا.. نەبێتە بوومەلەرزەیەک
باسکی نەرمی نەنێتە ژێر مل و سەرم
جەستەی سڕم نەداتەبەر نمە فرمێسکێکی گەرم
بۆتە گۆڕ و مەزاری ساردی خەندەیەک
گەر هەر دڵۆپەئەشکێکم.. ئازارێکم بگرێتە خۆی..
ئەبێ چاوانم داگیرسێ وەکوو ئاسمانی ڕێژنەیەک
پەپوولەی وەنەوز لە گوڵ و پەرژینی چاوم تۆراوە
سەگوەڕ تادێ گەرم ئەبێ.. ئاسمان هەر چەخماخە ئەدا..
حیلەی ئەسپێک تێکەڵ بە گرمەی هەور ئەبێ و
ڕەنگی بارانیش گۆڕاوە
زرمە لە شووشەی پەنجەرە هەڵدەستێت و
دەستێکی ڕەش شانم دەگرێ.. بە دارستانێکی ڕەشدا
ڕامئەکێشێ بەسەر سەدان کاسەسەر و تاشەبەردا
شەمشەمەکوێرەیەک خۆی ئەدا..
بەسەر سنگ و دەم و چاوما
خوێنێکی سارد لە ڕووم ئەتکێ..
ترسێکی زۆر لە هەناوما
ڕائەچڵەکێم.. هەڵئەلەرزم.. زیندەخەو بوو..
سەرهەڵئەبڕم.. شووشەی پەنجەرە شکاوە
لە تەکمەوەچۆلەکەیەکیش مردووە..
سەرهەتاپام.. ژوورەکەشم..
نوقمی خوێنی باراناوە!
هەورەبرووسکەی پەرچەم و قژی..
لەسەر شووشەی تەزیوی پەنجەرەکەمە
لە تەم و مژ و بارانا.. لە دوورەوە.. چرایەک کز.. کز ئەسووتێ..
حەپەی سەگ دێ.. ئەترسم و
دەستم لەسەر مشتوی شکاوی خەنجەرەکەمە
***
گرمەی هەورە.. یان هەرەسی شاخ و کێوە؟!گوێم لە چرپەیەکی کپە و هاوارێک دێ لەناو «دێ»وە
چەخماخەیە.. یاخود گڕی لە یەکدانی گاشە بەردە..
بەرەو هەڵدێر ئەبێتەوە؟!
لە تەمومژ و بارانا.. لە دوورەوە.. چرایەک کز.. کز ئەسووتێ..
ئەکوژێتەوە و دائەگیرسێ..
دائەگیرسێ و ئەکوژێتەوە
***
چەند سامناکە لەودیو شووشەی..بەر ڕەهێڵەی زستانێکی تووشا بمرم!
ببم بە پارچە شەختەیەک
بمرم و کەس پێم نەزانێ..
مەرگم لە دڵی ئازیزا.. نەبێتە بوومەلەرزەیەک
باسکی نەرمی نەنێتە ژێر مل و سەرم
جەستەی سڕم نەداتەبەر نمە فرمێسکێکی گەرم
***
ئەمشەو ئەگریم.. هەر دڵۆپە فرمێسکێکم..بۆتە گۆڕ و مەزاری ساردی خەندەیەک
گەر هەر دڵۆپەئەشکێکم.. ئازارێکم بگرێتە خۆی..
ئەبێ چاوانم داگیرسێ وەکوو ئاسمانی ڕێژنەیەک
***
لە تەم و مژ و بارانا.. لە دوورەوە.. چرایەک کز.. کز ئەسووتێ وپەپوولەی وەنەوز لە گوڵ و پەرژینی چاوم تۆراوە
سەگوەڕ تادێ گەرم ئەبێ.. ئاسمان هەر چەخماخە ئەدا..
حیلەی ئەسپێک تێکەڵ بە گرمەی هەور ئەبێ و
ڕەنگی بارانیش گۆڕاوە
***
خەو ئەبینم.. یان بەئاگام.. من دوودڵم..زرمە لە شووشەی پەنجەرە هەڵدەستێت و