«دیوانی مەلای جزیری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

پەڕەی پەیوەندیدار
2023/03/01 2109 بینین

«دیوانی مەلای جزیری» شیعرەکانی «شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد» ناسراو بە «مەلای جزیری» (١٥٧٠-١٦٤٠) لە بەناوبانگترین هۆنراوەنووسانی کوردستان و خەڵکی جزیری بۆتانە. مەلای جزیری ناسناوی ئەدەبیی «مەلێ» یان «مەلا» و «نشانی»ی لە شیعرەکانیدا بە کار هێناوە. شیعرەکانی لەبارەی دڵداری و تەسەوف و ڕاستی و خوداپەرستین. دوو وتووێژی شیعریشی لەگەڵ میر عیمادەددینی جزیری و فەقێ تەیراندا هەیە.

قاڵبی شیعرەکانی زۆرتر غەزەلن و هەروەها کۆمەڵێک تەرجیعبەند و چوارینەی هەیە و شیعرێکی موستەزادیشی هەیە کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە، زۆربەی شیعرەکانی لەسەر کێشی عەرووزین.

تا ئێستا چەند کەس لەسەر دەستنووسە جیاوازەکان، بەم دیوانەدا چوونەتەوە و چاپیان کردووە. یەکەم جار لە ساڵی ١٩٠٤ لە بەرلین لە چاپ دراوە. لە ڤەژینبوکسدا، چاپی ساڵی ٢٠١١ی دەزگای سپیرێزمان کردووە بە پێوەر و ئاماژەمان بە جیاوازییەکانی نوسخەکانی دیکەش داوە.

سوپاس بۆ: