«دیوانی سالم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی سالم» شیعرەکانی «عەبدوڕڕەحمان بەگی ساحێبقڕان» ناسراو بە سالم (۱٨۰۰-١٨٦٦) شاعیری بەناوبانگی خەڵکی سلێمانییە. لە تایبەتمەندییەکانی شیعری سالم، بەکارهێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژوویییەکان و بەکارهێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفییانەیە.
دیوانی سالممان کردووە بە دوو بەشەوە و شیعرە فارسییەکانمان بە جیا داناوە:
سپاس بۆ:- کاک «حسەین حسەینی» و دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.
- کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد» کە بە دەقی دیوانەکەدا چووەوە.