
«گۆرانی یا ترانههای کردی» بەرهەمی «د. محەممەد موکری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«گۆرانی یا ترانههای کردی» کۆمەڵە شیعری فلکلوری کوردییە کە «دکتۆر محەممەد موکری» (١٩٢١-٢٠٠٧) کۆی کردوونەتەوە.
ئەم کتێبە لە یەکەم توێژینەوە زمانناسییەکانە کە شیعرە کوردییەکانی بەپێی شێوەزار و ناوچە جیا کردووەتەوە و فۆنەتیکی هەموو شیعرەکانی بە ئەلفوبێی لاتین نووسیوەتەوە و واتاکەشیانی بۆ زمانێکی تر وەرگێڕاوەتەوە. تەنانەت هەندێک لە زمانناسە بیانییەکانیش وەک «مەکێنزی» و «مەکارس» ناوی ئەم کتێبەیان وەک سەرچاوەیەکی بەکەڵک هێناوە.