“Gorani ya Tarānehā-ye Kordi” by Mohammad Mokri has been added to Vejînbooks

Related Page
2020/11/03 1439 views

«گۆرانی یا ترانه‌های کردی» کۆمەڵە شیعری فلکلوری کوردییە کە «دکتۆر محەممەد موکری» (١٩٢١-٢٠٠٧) کۆی کردوونەتەوە.

ئەم کتێبە لە یەکەم توێژینەوە زمانناسییەکانە کە شیعرە کوردییەکانی بەپێی شێوەزار و ناوچە جیا کردووەتەوە و فۆنەتیکی هەموو شیعرەکانی بە ئەلفوبێی لاتین نووسیوەتەوە و واتاکەشیانی بۆ زمانێکی تر وەرگێڕاوەتەوە. تەنانەت هەندێک لە زمانناسە بیانییەکانیش وەک «مەکێنزی» و «مەکارس» ناوی ئەم کتێبەیان وەک سەرچاوەیەکی بەکەڵک هێناوە.