بەهار
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
943 بینین
بەهارە، ئەمڕۆ لە باغا وەنەوشە مەستی ئەکا
سەبا لە پەڕەی گوڵدا، دراز دەستی ئەکا
لە من فیداییتری لێرەدا نییە ئەمڕۆ
بەغەیری غونچە کە ڕەفعی حیجابی هەستی ئەکا
لە خاکپای گوڵا وا بە گریە کەوت بلبل
دەڵێی «برەهمەند» مەستانە بتپەرستی ئەکا
ئەدەب لە سەروی سەهی وەرگرە ئەگەر ژیری
لەگەڵ بڵندی خۆیا، هەوای پەستی ئەکا
ئەگەر چ مەی نییە لەم بەزمەدا بە تەنگەوە نیم
بەبێ پیاڵە لە باغا، وەنەوشە مەستی ئەکا