جۆرێکی وەها بڕۆ کە بۆت نەکرێ سەلام
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
841 بینین
جۆرێکی وەها بڕۆ کە بۆت نەکرێ سەلام
وا بە لەگەڵ ئەم خەڵقە کە بۆت نەکرێ قیام
بۆ مەسجد ئەگەر بچی، فەقیرانە بچۆ
بانگت نەکەنە پێشەوە، بتکەن بە ئیمام