وا چاکە بە جامی بادە دڵمان شاد کەین

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  455 بینین
وا چاکە بە جامی بادە دڵمان شاد کەین
بەس هاتن و ڕۆیینی ئەم و ئەو یاد کەین
ئەم گیانە گورفتارە لە زیندانی غەما
با نەختێ لە بەندی خیرەدی ئازاد کەین