گیانم بە فیدای ئەو کەسە بێ وا ئەهلە

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  586 بینین
گیانم بە فیدای ئەو کەسە بێ وا ئەهلە
سەر گەر بخەمە ژێر بەری پێی لام سەهلە
گەر تۆ ئەتەوێ بزانی مەعنای دۆزەخ
دۆزەخ لە جیهان ڕەفاقەتی نائەهلە