بۆ ڕەفیق حیلمی
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1136 بینین
ئەی ڕەفیقی موحتەرەم، ئەی خاوەنی شیرین مەقال
هاتە بەر مەددی نەزەر فیکرت وەکوو ئاوی زولال
من ئومێدی گەورە گەورەم پێتە بۆ ئەم میللەتە
نەک خەیاڵی خۆت سەرف کەی تۆ لە زیکری خەتت و خاڵ